کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 3ی ئەیپرێڵی 2020 جاهید قرکازاک پارێزەری هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (هەدەپە) سەردانی دادگای ئاشتی و جەزای تورکیای کرد لە داواکارییێکی فەرمیدا داوای لە دادوەری گشتی کرد بە بۆنەی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت.
پارێزەرەکەی دەمیرتاش لە داواکارییەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە بە گوێرەی ڕێنمایییەکانی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئەو هاووڵاتییانەی کێشەی زەختی خوێنیان هەبێت مەترسیی زیاتریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە کۆرۆنا ڤایرۆس. بە گوێرەی بەڵگەی پزیشکیی زانکۆی پزیشکیی تراکیە سەڵاحەدین دەمیرتاش نەخۆشیی زەختی خوێنی لەگەڵە و ئەوەش مەترسیی زۆری لە سەر دروست دەکات بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
شایانی باسە پێشتر دەمیرتاش کێشەی دڵی بووە و نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە و ئەم بابەتەش لە داواکارییەکەی پارێزەری دەمیرتاشدا باس کراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment