سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆرۆنای تووش بوو

بەشی ئێران- نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی ئێران لە هەواڵێکدا باسی تووشبوونی سەرۆکی پەرلەمان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 14ی خاکەلێوەی 1398 نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی ئێران لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکایەتیی پەرلەماندا نووسراوە پاش ئەوەی چەند نیشانەیێک لە سەرۆکی پەرلەماندا بینرا تاقی کردنەوەی پەتای کۆرۆنای بۆ کرا و ئەنجامی تێستەکە پۆزەتیڤ دەرچوو. بۆیە ئێستا لە ماڵی خۆیدا قەرەنتینە کراوە و چارەسەری پزیشکیی بۆ دەکرێت.

پێشتریش چەند کەسایەتی و بەرپرسی باڵای ئێرانی وەک نوێنەری پەرلەمان و زانای ئاینی و وتەبێژی پێشووی وەزیری تەندروستی تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

News Code 158223

Your Comment

You are replying to: .
captcha