بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیلال سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره بە خەڵک-ی ڕاگەیاندووە: دابه‌زینی نرخی نه‌وت کاریگه‌ریێکی نه‌رێنی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕوان بێت له‌چه‌ند مانگی داهاتوو ئه‌م مه‌ترسییه زیاتر ده‌رده‌که‌وێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دابه‌زێنی نرخی نه‌وت به‌وشێوه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه.
ناوبراو دەشڵێت هێشتا نه‌وت زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌وه پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا که نرخه‌که‌ی بۆ یه‌ک به‌رمیل نزیک به 59 دۆلار بووه، له کاتێکدا ئێستا له باشترین حاڵه‌تدا نرخی له‌نێوان 27 بۆ 29 دۆلاره واته زیاتر له 30 دۆلار به‌هاکه‌ی به‌راورد به پێش ڕوودانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ده‌ست داوه.
لەبارەی زیانەکانی بۆ هەرێم، بیلال سەعید ڕوونی کردەوە، هه‌رێمی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی دابه‌زێنی نرخی نه‌وت به‌دڵنیایه‌وه زۆر زۆر زیانی به‌رده‌که‌وێت، چوونکه به‌شێکی زۆری سه‌رچاوه‌ی داهاتی له فرۆشتنی نه‌وته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بۆ نموونه له‌حاڵێکدا ئه‌گه‌ر رۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بفرۆشێت به‌نرخی ئێستا به‌راورد به پێش هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژانه زیاتر له 13ملیۆن دۆلار زیانی به‌رده‌که‌وێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment