ئه‌ردۆغان و پووتین له‌سه‌ر کۆرۆنا و ئیدلب گفتوگۆیان کرد

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆمارانی تورکیا و ڕووسیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و له‌باره‌ی دواپێشهاته هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر کۆرۆنا و ئیدلب گفتوگۆیان کرد.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا وه‌ده‌ست هاتووه‌، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و ڤیلادیمیر پووتین سه‌رکۆمارانی تورکیا و ڕووسیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا وێڕای ته‌ئکید له‌سه‌ر هاوکاریی هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆڤیدی-19، په‌یوه‌ندییه‌ دوو لایه‌نه‌کان و پرسه‌کانی ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا قه‌یرانی سووریا و ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی مۆسکۆ له‌باره‌ی ئیدلب و چۆنێتیی به‌ره‌وپێشبردنی ڕێککه‌وتنه‌که‌ خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158210

Your Comment

You are replying to: .
captcha