نەتەوە یەکگرتووەکان و تەندروستیی جیهانی ئاوڕ لە دۆخی کوردی سووریا نادەنەوە

بەشی جیهان- بەرپرسێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماژە بە پرسی ئامادەنەبوونی کوردانی سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەدات و دەڵێت: نەتەوە یەکگرتووەکان و تەندروستیی جیهانی ئاوڕ لە دۆخی کوردی سووریا نادەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەسام شاکر، نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات؛ لقی سیاسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئەمەریکا بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیای وتووە: لەوێوە کە هیچ ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی وەڵامی ئەرێنیی داخوازیی یارمەتی لەلایەن کوردەکانی سووریاوە نەداوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەتەنها، توانای ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنای لە ناوچەکانی باکووری سووریا نییە.

بەسام شاکر زیادی کرد باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دۆخێکی مەترسیداردان و ئێمە پێویستمان بە یارمەتی نێونەتەوەیی و پشتگیریی ئەوانە، بەڵام تا ئێستا هیچ یارمەتی و پشتگیریێکمان پێنەگەیشتووە.

نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ئەمریکا هەروەها دەڵێت: بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە ژماریێکی زۆر خەڵک لە کەمپەکاندا دەژین تەشەنەسەندنی نەخۆشیەکە لەم ناوچەیەدا زۆر مەترسیدار دەبێت.

بەسام شاکر ئاشکرای دەکات کوردەکان لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای یارمەتییان کردووە بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە.

ناوبراو لەکۆتاییدا دەڵێت ئەگەری هێرشی سەربازیی لەلایەن تورکیاوە لەم هەڕەتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا لە ئارادایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158203

Your Comment

You are replying to: .
captcha