بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەسام شاکر، نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات؛ لقی سیاسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئەمەریکا بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیای وتووە: لەوێوە کە هیچ ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی وەڵامی ئەرێنیی داخوازیی یارمەتی لەلایەن کوردەکانی سووریاوە نەداوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەتەنها، توانای ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنای لە ناوچەکانی باکووری سووریا نییە.
بەسام شاکر زیادی کرد باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دۆخێکی مەترسیداردان و ئێمە پێویستمان بە یارمەتی نێونەتەوەیی و پشتگیریی ئەوانە، بەڵام تا ئێستا هیچ یارمەتی و پشتگیریێکمان پێنەگەیشتووە.
نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ئەمریکا هەروەها دەڵێت: بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە ژماریێکی زۆر خەڵک لە کەمپەکاندا دەژین تەشەنەسەندنی نەخۆشیەکە لەم ناوچەیەدا زۆر مەترسیدار دەبێت.
بەسام شاکر ئاشکرای دەکات کوردەکان لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای یارمەتییان کردووە بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە.
ناوبراو لەکۆتاییدا دەڵێت ئەگەری هێرشی سەربازیی لەلایەن تورکیاوە لەم هەڕەتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا لە ئارادایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment