بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی ئەمریکی بە گۆڤاری میلیتاری تایمز-یان وتووە سەربازێکی ئەو وڵاتە بە هۆکارێکەوە کە پەیوەندیی بە پێکدادان و شەڕی سەربازییەوە نەبووە گیانی لەدەست داوە.
ئەو بەرپرسانە هەروەها گوتویانە مردنی ئەو سەربازە هەروەها پەیوەندیی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە. ئەو سەربازە لە هێزەکانی لەشکەری یەکەمی کاوالری لە فۆرت هودی تیگزاسە.
هێشتا ئەو سەربازە کە لە هەولێر گیانی لەدەست داوە دیار نییە کێیە و بەرپرسانی ئەمریکی-ش وردەکاریی زیاتریان نەخستۆتە ڕوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment