کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان له هه‌واڵێکدا دوائاماری تووشبووان به په‌تای کۆڤیدی-19یان ئاشکرا کرد.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشکنین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی گومانی به‌ریه‌ککه‌وتن له‌گه‌ڵ تووشبووانی پێشوویان لێده‌کرا، ده‌رکه‌وت 65 که‌سی دیکه تووشی په‌تاکه بوون و زۆترینیان له پارێزگای نه‌جه‌ف بووه که 22 حاڵه‌ت بووه.
هه‌روه‌ها ڕوونیش کراوه‌ته‌وه که له ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 18 حاڵه‌تی چاکبوونه‌وه‌ی په‌تاکه تۆمار کراوه، هه‌روه‌ها چوار که‌سیش به‌هۆی کۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستانیش ڕایگه‌یاند: له به‌رده‌وامیی پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دوای گومان‌لێکراوان، ھه‌شت تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 ده‌ستنیشان کران که پێنج له تووشبووان له شاری سلێمانین (چوار ئافره‌ت و یه‌ک پیاو) که چوار له‌وان به‌رکه‌وته‌ی تووشبووانی پێشوون و یه‌ک له‌وان حاڵه‌تی نوێیه كه سیانیان له ناو مه‌ركه‌زی سلێمانی داده‌نیشن و دووانیان دانیشتووی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانن. سێ له تووشبووه‌كه‌ی دیكه‌ش له شاری دهۆک (دوو پیاو و یه‌ک ئافره‌ت)ن که دوو له‌وان دانیشتووی قه‌زای زاخۆ و یه‌ک له‌وان دانیشتووی قه‌زای ئامێدییه و به‌م ژماره‌یه‌ش ئاماری تووشبووان به کۆرۆنا له هه‌رێم بۆ 170 که‌س به‌رز بوویه‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌کان تا ئێستا 694 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا له عێراق تۆمار کراون و له هه‌رێمی کوردستانیش 8 حاڵه‌تی نوێ تۆمار کراون که به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووان به کۆرۆنا له عێراق و هه‌رێم ده‌گاته 702 که‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 170 که‌سیان چاکبوونه‌ته‌وه و 50 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش هه‌بووه.
له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تا به‌رواری 19ی ئهیپڕێڵ درێژ کرده‌وه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هه‌رێمی کوردستانیش تا ڕۆژی 10ی ئه‌یپرێڵ درێژ کرایه‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment