وته‌بێژی CHP: ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسیی تورکیا ڕاسپارده‌کانی به‌رانبه‌ر به‌ کۆرۆنا جێبه‌جێ ناکات

به‌شی تورکیا- وته‌بێژی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ تورکیا و ڕای‌گه‌یاند که‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی ڕاسپارده‌کانی له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ جێبه‌جێ ناکات.

کوردپرێس:

فایق ئۆزتراک وته‌بێژی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (جه‌هه‌په‌) باسی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆڤیدی-19 له‌و وڵاته‌ کرد و گوتی: "ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ تورکیا ئه‌زموونێکه‌ بۆ گه‌ل و ده‌وڵه‌ت. ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی ڕاسپارده‌کانی به‌رانبه‌ر به‌ کۆرۆنا جێبه‌جێ ناکات. نابێ له‌م قۆناغه‌دا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێ نه‌کرێت و ده‌بێ ڕێوشوێنی پێویست بگیردرێته‌به‌ر ئه‌گینا دواڕۆژ ناچار ده‌بن ڕێوشوێنێکی قورستر له‌ وڵات جێبه‌جێ بکه‌ن."

وته‌بێژه‌که‌ی جه‌هه‌په‌ له‌ درێژه‌دا ڕوونی کرده‌وه‌: "ئاماره‌کان له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێی نیگه‌رانییه‌. ئایا ده‌وڵه‌ت ناتوانێت بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ پێداویستیی گه‌له‌که‌ی دابین بکات؟ ئابوور ته‌نها لقێکی زانستی نییه‌ به‌ڵکوو ئامێرێکه‌ بۆ جیاکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کان. له‌لایێکه‌وه‌ که‌سانێکی خێرخواز هه‌ن که‌ یارمه‌تی بۆ هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌ته‌کان دابین ده‌که‌ن یان خانووه‌کانیان ڕاده‌ستی ناوه‌ندی ته‌ندروستی و ده‌رمان ده‌که‌ن. له‌لایێکی دیکه‌وه‌ کۆشک‌نشینانێک هه‌ن که‌ سه‌ره‌ڕای دۆخی له‌رزۆک و خراپی گه‌ل هه‌وڵ ده‌ده‌ن پڕۆژه‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ن که‌ هیچ دوورنواڕێکی ڕوونی بۆ داهاتووی وڵات نییه‌."

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158187

Your Comment

You are replying to: .
captcha