وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و تورکیا ئاسایشی ناوچه‌که‌ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنایان تاوتوێ کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌که‌ و ڕێوشوێنی دوو وڵات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس گفتوگۆیان کرد.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 30ی مارچی 2020 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که‌ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌نجام داوه‌ و له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا دوو لایه‌ن ڕێککاره‌کانی به‌رزکردنه‌وه‌ی دوورنواڕی هاوکاریی دوولایه‌نه‌ و هه‌ماهه‌نگیی ستراتێژیکیی نێوان دوو وڵات له‌ به‌رانبه‌ر پرسه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان تاوتوێ کرد‌.

هه‌روه‌ها له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا هه‌ر دوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و تورکیا دواهه‌مین دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌که‌ و ڕێوشوێنی دوو وڵات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆڤیدی-19یان خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ که‌ جارێکی‌تر حه‌کیم له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چاووشئۆغڵۆ ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ڕاگۆڕینه‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگیی هه‌ڵوێستی دوو وڵات له‌ به‌رانبه‌ر پرسه‌ گرنگه‌کان کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158182

Your Comment

You are replying to: .
captcha