کوردپرێس:
مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێی تویتەریدا ئاماژەی بە کۆنتڕۆڵ کردنی یاخیبوونی زینانییە داعشەکان کردووە و نووسیویەتی: رێگریكردن لە ئەو ڕەوشەی ناو زیندانی حەسەكە توانیی لە كارەساتێك دوورمان بخاتەوە ئەوەش بە هەوڵدانی مەزنی هێزەكانی ئێمە بوو.
ناوبراو بە پێویستی دەزانێت هاوپەیمانەكانیان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە زووترین كات چارەسەری یەكلاكەرەوە بۆ پرسی زیندانییەكان لە ئاستی نێونەتەوەیی بدۆزنەوە.
شایانی باسە ڕۆژی دووشەمە 30ی مارچی 2020 ژمارەیێکی زۆر لە زندانییەکانی داعش لە هێزەکانی کوردی سووریا یاخی بوون و هەوڵی هەڵاتن لە زیندانیان دا و باس لەوەش کرا کە ژمارەیێک لە داعشییەکان هەڵاتوون بەڵام وتەبێژی هەسەدە ئەم هەواڵەی ڕەت کردۆتەوە و دەڵێت هیچ چەتەیێکی داعش هەڵنەهاتووە و زیندانەکان لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment