کوردپرێس:
له کانوونی دووه‌می ڕابردووه‌وه و دوای هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار، حکوومه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و عێراق ده‌ستیان به دانووستاندن کرد له‌باره‌ی جێگیرکردنی سیستمی دژه‌مووشه‌کیی ئه‌مریکی له عێراق.
به‌رپرسێکی سه‌ربازیی ئه‌مریکی و سه‌رچاوه‌یێکی سه‌ربازیی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسیان ڕاگه‌یاند که هه‌فته‌ی ڕابردوو سیستمێکی دژه‌مووشه‌کی پاتریۆت بۆ بنکه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار گواستراوه‌ته‌وه و له‌وێ جێگیر کراوه.
به‌رپرسه ئه‌مریکییه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: سیستمێکی دیکه‌ی پاتریۆت بۆ هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان گواستراوه‌ته‌وه و دوو پاتریۆتی دیکه له کوه‌یتن و پلانه‌که به‌و جۆره‌یه ئه‌وانیش بگوازرێنه‌وه بۆ عێراق.
سیستمی پاتریۆت ڕاداری پێشکه‌وتووی هه‌یه و له کاتی نزیکبوونه‌وه‌ی مووشه‌کدا سیستمه مووشه‌کییه‌که‌ی چالاک ده‌بێت بۆ تێکشکاندنی هه‌ر مووشه‌کێک که به‌و ئاراسته‌یه دێت.
به گوته‌ی به‌رپرسێکی سه‌ربازیی ئه‌مریکی، سه‌ره‌تا به‌رپرسانی عێراق دژی جێگیرکردنی سیستمه دژهمووشهکییهکه بوون له خاکی وڵاته‌که‌یاندا، به‌ڵام له مانگی شوباتی ڕابردوودا ژماره‌یێک به‌رپرسی عێراقی له کاتی کۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ کێنس مکێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریکا پێشنیازی ئه‌وه‌یان کردووه که ئه‌مریکا ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی که‌م بکاته‌وه به‌تایبه‌تی کاتێک ده‌یه‌وێت سیستمی دژه مووشه‌کی دابنێت و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوویشدا حکوومه‌تی ئه‌مریکا به‌و جۆره‌ی کرد و ژماره‌یێک بنکه‌ی سه‌ربازیی ڕاده‌ستی هێزه عێراقییه‌کان کرده‌وه.
دیپلۆماتێکی ڕۆژئاواییش له به‌غدا به فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند که ئامانجی ئه‌مریکا له‌م هه‌نگاوه‌ی بریتییه له پاراستنی سه‌ربازه‌کانی، که ئێستا له ژماره‌یێکی که‌متری بنکه‌ی سه‌ربازییدان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment