سه‌ركرده‌كه‌ی حزبی شیووعی: جیا كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست هیچ له‌ دۆخه‌كه‌ ناگۆڕێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیووعی عێراق و سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی سائیروون ده‌ڵێت: "جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست هیچی وا له‌ دۆخه‌كه‌ ناگۆڕێت و باس له‌و لێكگه‌یشتنانه‌ش ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ حیكمه‌ و وه‌ته‌نییه‌ و فه‌تح كراون و پێشبینیش ده‌كات به‌مزوووانه‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بكرێت."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕائید فه‌همی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیووعی عێراق له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ‌پاش جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ‌ده‌ست ڕوو ده‌ده‌ن له‌و بڕوایه‌دان نیین جه‌وهه‌ری بێت یان ببێته‌ مایه‌ی گۆڕینی قه‌باره‌ی كوتله‌كان بۆیه‌ هه‌نگاونانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ لێكگه‌یشتن و گفتوگۆكانیان له‌پێناو پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ كارێكی پێویست و ڕاسته‌."

به‌ وته‌ی فه‌همی "سائیروون لێگه‌یشتنی باشی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وه‌ته‌نییه‌ و حیكمه‌ و فه‌تح و چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌ین به‌مزوووانه‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بكرێت وێڕای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كوتله‌ی قه‌رار و ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌ش هه‌نگاوێكن به‌ره‌و پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی."

باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ هاوپه‌یمانیی سائیروون له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌یێكی چاكسازی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردندا كرد و ڕێگرتن له‌ پشكدارییش یه‌كێک بوو له‌ گرنگترین خاڵه‌كانی چاكسازی.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حزبی شیووعی ده‌ڵێت: "هه‌ر لێكگه‌یشتنێک كراوه‌ و ده‌كرێت، پێویسته‌ گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌ لێوه‌ی هاوپه‌یمانیی سائیروون دروست بوووه‌ و ڕه‌تیشی كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌كایه‌ی زاراوه‌ كۆنه‌كانی ماڵی سوننی و شیعی و كوتله‌ تایفییه‌كان و پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجام بگات.

گۆڕه‌پانی سیاسی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا چالاكییێكی چڕ به‌خۆوه‌ ده‌بینێت له ‌نێوان كوتله‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ڕابردوو تا لێوه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی دروست بكرێت و دواجار حكوومه‌تی داهاتوو پێكبهێنرێت.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15818

Your Comment

You are replying to: .
captcha