داعشییه‌ زیندانییه‌کانی حه‌سه‌که‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ هه‌ڵاتن له‌ زیندان چڕ ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی سووریا- نزیکه‌ی 5 هه‌زار به‌ندکراوی داعش له گرتووخانه‌ی حه‌سه‌که‌ن که‌ له‌ هه‌نگاوێکدا ژماره‌یێک هێزی سوپای سووریای دیموکراتیان به‌ بارمته‌ گرت و ده‌یانه‌ویست هه‌ڵبێن به‌ڵام پیلانه‌که‌یان به‌ره‌وڕووی شکست بوویه‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌کانه‌وه‌ ده‌ست که‌وتووه‌، نزیکه‌ی 5 هه‌زار به‌ندکراوی داعش که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزی سووریای دیموکرات له‌ ناوچه‌ی باغۆزی سه‌ر به‌ دێره‌زوور ده‌ستگیر و له‌ حه‌سه‌که‌ زیندانین هه‌وڵه‌کانیان بۆ هه‌ڵاتن له‌ زیندان ده‌ست‌پێکرد.

به‌ندکراوانی داعش چه‌ندین هێزی سوپای سووریای دیموکراتیان -که‌ پاسه‌وانییان له‌ زیندانه‌که‌ ده‌کرد- به‌بارمته‌ گرت و دوای ئه‌وه‌ی که‌ پیلانه‌که‌یان بۆ هه‌ڵاتن به‌ره‌وڕووی شکست بوویه‌وه‌ دیواره‌کانی زیندانییان ڕووخاند.

سوپای سووریای دیموکرات بۆ ڕێگرتن له‌ هه‌ڵاتنی به‌ندکراوه‌ داعشییه‌کان هێزی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که‌ کرد و له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندانیش ڕێگاکان و ده‌روازه‌ی شار داخران.

به‌دوای ئه‌و کاره‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ زیندانی حه‌سه‌که‌، فڕۆکه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ حه‌سه‌که‌ و ده‌وروبه‌ری زیندانه‌که به‌ نزمی‌ سووڕانه‌وه‌ و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ئه‌مریکاش ڕه‌وانه‌ی زیندانی حه‌سه‌که‌ کرا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158164

Your Comment

You are replying to: .
captcha