بڕیارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ئازادکردنی زیندانییەکانی سووریا جێبەجێ نەکراوە

بەشی سووریا- ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بە جێبەجێ نەکرانی بڕیارنامەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە کە بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان و باشترکردنی دۆخی زیندانەکانی سووریا دەرکرابوو و نووسیویەتی: مەسەلە زیندانییەکان و بەبارتمەگیراوەکان بۆتە ئاستەنگی چارکردنی سیاسیی قەیرانی سووریا.

کوردپرێس:

ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بە جێبەجێ نەکرانی بڕیارنامەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە کە بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان و باشترکردنی دۆخی زیندانەکانی سووریا دەرکرابوو و نووسیویەتی: بە ناوی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتەوە لەو قەناعەتەداین کە ئازادکردنی زیندانییەکان و ڕوون‌کردنەوەی چارەنووسی بەبارمتەگیراوان و ڕفێندراوان تاکە دەرەچەیە بۆ چارەکردنی قەیرانی سیاسیی سووریا و تووڕەییی کۆمەڵگا دەسڕێتەوە و ئاسایش و ئەمنی سووریا زامن دەکات و متمانەی هەمەلایەنە لە نێوان گەلی سووریا دەستەبەر دەکات.

هەر لە بیاننامەکەی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتدا نووسراوە: "ئێمە شان بە شانی بنەماڵەی زیندانییان و بەبارمتەگیراوان و ڕفێندراوان دەنگمان بەرز دەکەینەوە و داوا لە دامەزاروە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بە هانای دەنگی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییاناوە بێن."

لە کۆتاییی بەیاننامەکەدا ئەوەش زیاد کراوە: "وێڕای ئەمانەش ئامادەییی خۆمان دەردەبڕین بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ ڕێکخراو و دامەزاوە نێوخۆیییەکانی سووریا بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە دەستپێشخەرییشمان ئەوەیە کە لیژنەیێک بە بەشداریی بنەماڵەی زیندانییان و پسپۆڕانی بواری مافناسی و هەڵسووڕاوانی مەدەنی پێکبهێنین."

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158160

Your Comment

You are replying to: .
captcha