کوردپرێس- به گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێنی زمانحاڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو به‌نیاز بوووه له به‌یاننامه‌یێكدا پشتیوانیی خۆی بۆ هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ی سائیروون و فه‌تح پیشان بدات‌و به شێوه‌یێكی مه‌بده‌ئی بچێته ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌وه به‌ڵام له لایێک ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی دۆگلاس سلێمان باڵیۆزی وڵاته‌كه‌یان له عێراق و كین كروس كونسووڵی ئه‌مریكا له هه‌ولێر فشاریان خستۆته سه‌ر پارتی و له لایێكی‌تریشه‌وه سه‌عد حه‌دیسی په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی پارتییه‌وه كردوووه و پێی ڕاگه‌یاندوون كه پێدانی 317 ملیار و 545 ملیۆن دیناری مانگانه به هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ری خودی عه‌بادی بوووه و ته‌نانه‌ت له یاسای بودجه‌شدا ئاماژه‌ی بۆ نه‌كراوه و به‌پێی زانیاریه‌كان حه‌دیسی ئه‌و كارته‌ی وه‌ک فشار له‌سه‌ر پارتی به كار هێناوه."
هه‌ر به گوێره‌ی میدیای فه‌رمیی گۆڕان "یه‌كێتی و پارتی پێیان باشه لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن چاوه‌رێی ئه‌نجامی تانه و سكاڵاكان و ڕێكاره‌كانی دادگای فیدراڵی نه‌كه‌ن و ده‌ست بكه‌ن به گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ."
ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو دوای كۆتایی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان یه‌كێتی و پارتی به وه‌فدێكی باڵای هاوبه‌ش و كارنامه‌یێكه‌وه سه‌ردانی لایه‌نه عێراقییه براوه‌كان بكه‌ن به‌ڵام به‌شێک له لایه‌نه عێراقییه‌كان داوایان له یه‌كێتی و پارتی كردوووه تا كۆتایی هاتنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن سه‌ردانه‌كه‌یان دوا بخه‌ن.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment