ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا له‌ ئێران 38 هه‌زار که‌سی تێپه‌ڕاند / 2640 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران دوائاماری تووشبووانی کۆرۆنای ڕاگه‌یاند و به‌پێی ئاماره‌که‌ش تا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 10ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 ژماره‌ی تووشبووان گه‌شتۆته‌ 38309 حاڵەت و 2640 هاووڵاتییش به‌هۆی کۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 10ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 به‌رانبه‌ر به‌ 29ی مارچی 2020 کیانووش جه‌هانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2901 که‌یسی نوێی تووشبووی کۆڤیدی-19 له‌ ئێران تۆمار کراوه‌ و به‌وه‌ش ئاماری تووشبووان تا ئه‌م کاته‌ گه‌یشتۆته‌ 38 هه‌زار و 309 که‌س.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ تاکوو ئێستا به‌خته‌وه‌رانه‌ 12 هه‌زار و 391 تووشبووی کۆرۆنا ڤایرۆسه‌که‌یان په‌ڕاندووه‌ و چاک بوونه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ و زیادی کرد: به‌داخه‌وه‌ له‌ 24 کاتژمێری ڕابردوودا 123 که‌س به‌هۆی کۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌وه‌شه‌وه‌ کۆی مردووان به‌هۆی نه‌خۆشینه‌که‌ بۆته‌ 2640 که‌س.

جه‌هانپوور له‌ درێژه‌دا باسی له‌وه‌ کرد که‌ 3 هه‌زار و 467 تووشبووی کۆرۆنا دۆخێکی ناجێگیریان هه‌یه‌.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: تاکوو ئێستا زیاتر له‌ 57 میلیۆن که‌س له‌ ماڵپه‌ڕی پشکنینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران به‌ناوی salamat.gov.ir ناونووسیان کردووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ به‌شێکی زۆر له‌ کۆمه‌ڵگا ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌به‌رچاو ناگرن و هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری تووشبووانی نوێیش ئه‌م بابه‌ته‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158154

Your Comment

You are replying to: .
captcha