سەرۆکی دەزگای دادی ئێران فەرمانێکی تایبەت لەبارەی زیندانییە هەڵاتووەکانی سەقزەوە دەردەکات

بەشی ئێران- سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە فەرمانێکدا بە دادوەری گشتیی ئێرانی وتووە دەستبەجێ چەند لیژنەی ئەمنی و دادوەری و چاودێری دروست بکەن و لەبارەی ڕووداوی هەڵاتنی زیندانییەکانی بەندیخانەی سەقزەوە ڕاپۆرتێکی خێرا ئامادە بکەن.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 9ی خاکەلێوەی 1398 بەرانبەر بە 28ی مارچی 2020 سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ دادوەری گشتی و فەرماندەی پۆلیس و سەرۆکی ئیدارەی زیندانەکانی ئێران ئەنجام دا و لە دانیشتنەکەدا فەرمانی کرد دەستبەجێ ڕاپۆرتێک ئامادە بکرێت و خەتابارانی ڕووداوی هەڵاتنی زیندانییەکانی بەندیخانەی سەقز ئاشکرا بکرێن.

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دەبێت ڕوون بکرێتەوە کێ دەستی لەو ڕووداوەدا بووە یان خود خەتابارانی هەڵاتنی زیندانییەکان کامە کەس یان لایەن بووە و ئەوەش لە پێکهێنانی چەند لیژنەی ئەمنی و دادوەری و چاودێری دەبێت.

شایانی باسە ڕۆژی هەینی 8ی خاکەلێوەی 1398 نزیکەی 75 زیندانیی بەندیخانەی شاری سەقز لە زیندانەکە هەڵاتن. پارێزگاری کوردستان لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند ئەوەی لە زیندان هەڵاتووە ئەگەر بۆ خۆی بگەڕێتەوە داشکان و سووک کردنی سزاکان دەیگرێتەوە بەڵام تەنها یەک زیندانی بە پێی خۆی گەڕاوەتەوە و دادوەری گشتیی پارێزگای کوردستانیش ڕایگەیاند 5 کەس لەو زیندانییانەی هەڵاتبوون دەستبەسەر کراونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158146

Your Comment

You are replying to: .
captcha