ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا له‌ ئێران گه‌یشته‌ 35 هه‌زار که‌س/ 2517 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران دوائاماری تووشبووانی کۆرۆنای ڕاگه‌یاند و به‌پێی ئاماره‌که‌ش تا ڕۆژی شه‌ممه‌ 9ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 ژماره‌ی تووشبووان گه‌شتۆته‌ 35408 حاڵەت و 2517 هاووڵاتییش به‌هۆی کۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی شه‌ممه‌ 9ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 به‌رانبه‌ر به‌ 28ی مارچی 2020 کیانووش جه‌هانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3076 که‌یسی نوێی تووشبووی کۆڤیدی-19 له‌ ئێران تۆمار کراوه‌ و به‌وه‌ش ئاماری تووشبووان تا ئه‌م کاته‌ گه‌یشتۆته‌ 35 هه‌زار و 408 که‌س.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ تاکوو ئێستا به‌خته‌وه‌رانه‌ 11 هه‌زار و 679 تووشبووی کۆرۆنا ڤایرۆسه‌که‌یان په‌ڕاندووه‌ و چاک بوونه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ و زیادی کرد: به‌داخه‌وه‌ له‌ 24 کاتژمێری ڕابردوودا 139 که‌س به‌هۆی کۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌وه‌شه‌وه‌ کۆی مردووان به‌هۆی نه‌خۆشینه‌که‌ بۆته‌ 2517 که‌س.

جه‌هانپوور زیادی کرد: 3 هه‌زار و 206 تووشبووی کۆرۆنا دۆخێکی ناجێگیریان هه‌یه‌.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: تاکوو ئێستا زیاتر له‌ 57 میلیۆن که‌س له‌ ماڵپه‌ڕی پشکنینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران به‌ناوی salamat.gov.ir ناونووسیان کردووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ به‌شێکی زۆر له‌ کۆمه‌ڵگا ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌به‌رچاو ناگرن و هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری تووشبووانی نوێیش ئه‌م بابه‌ته‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنیر: 60103

News Code 158142

Your Comment

You are replying to: .
captcha