به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێبلا کوچوک کچه ڕۆژنامه‌نووسی دیاری تورکیا که به وه‌رگێڕانی هه‌واڵه جیهانییه‌کان له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر له تورکیادا ناسراوه به تۆمه‌تی بڵاو کردنه‌وه‌ی "پروپاگه‌نده‌ی تیرۆریستی" و دژایه‌تیی حکوومه‌تی تورکیا دادگایی ده‌کرێت.
سێبلا له توویتێکدا که هه‌واڵی ئاژانسی ڕۆیته‌رزی بۆ سه‌ر زمانی تورکی وه‌رگێڕاوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێرشه‌کانی تورکیای بۆ سه‌ر عه‌فرین به "له‌شکرکێشی" وه‌رگێڕاوه و چه‌کدارانی یه‌په‌گه و په‌که‌که‌ی به "تیرۆریست" ناو نه‌بردوووه دادگایی ده‌کرێت و ئه‌وه له کاتێکدایه ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ته‌نها هه‌واڵه‌که‌ی وه‌ک خۆی بێ ده‌ستکاری وه‌رگێڕاوه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه سێبلا وتی: "وادیاره حکوومه‌تی تورکیام به‌هۆی هه‌واڵه‌کانی هاکان ئاتیلاوه تووشی سه‌ر ئێشه کردوووه به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی دیکه له‌سه‌رم به دوای پاساوی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێن."
هاکان ئاتیلا به‌رپرسی پێشوی بانقی هالک بانکی تورکیایه به تۆمه‌تی پێشێل کردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و سزا سه‌پێنراوه‌کانی سه‌ر ئێران به ٣٢ ساڵ زیندانی سزا درا و سێبلا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له توویته‌ردا نووسیویه‌تی: "سڵاو، من وه‌رگێڕم و دادگایی ده‌کرێم."
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment