کوردپرێس:
هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزی سووریای دیموکرات به سه‌رکردایه‌تیی کورد له به‌یاننامه‌یێکدا داوای ڕاگرتنی پێکدادانه‌کانی کردبوو به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کۆرۆناڤایرۆس.
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ماڵپه‌ڕه‌که‌یدا له زاری ئا‌نتۆنیۆ گوتێرێسه‌وه ڕای‌گه‌یاندووه: "ئێمه پێشوازی له به‌یاننامه‌ی هێزی سووریای دیموکرات ده‌که‌ین بۆ پشتیوانی له داواکاریی ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربڕی به‌په‌له له جیهان به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی کۆرۆنا."
هه‌روه‌ها ئا‌نتۆنیۆ گوتێرێس پشتیوانیی خۆی له ڕاگه‌یاندنی پێبه‌ندیی هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا بۆ دووره‌په‌رێزی له هه‌ر جۆره هه‌نگاوێکی سه‌ربازی ده‌ربڕی.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سووریا داوای ڕاگرتنی سه‌رجه‌م پێکدادانه سه‌ربازییه‌کانی له سووریا کردبوو به‌مه‌به‌ستی ته‌رکیزکردن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کان بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment