ئه‌مریكا كارمه‌نده‌كانی له‌ به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كشێنێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ عێراق، سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ و كونسووڵگه‌ری هه‌ولێری ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ بێجگه‌ له‌ كارمه‌ندانی سه‌ره‌كی سه‌رجه‌میان عێراق جێبهێڵن.

کوردپرێس:

ڕۆژی هه‌ینی 27ی ئاداری 2020 باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌: به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منی و هه‌روه‌ها قه‌ده‌خه‌ی گه‌شتکردن به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆڤید- 19، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا فه‌رمانی به‌ کارمه‌نده‌کانی له‌ باڵیۆزخانه‌که‌ی له‌ به‌غدا و هه‌روه‌ها کۆنسووڵخانه‌که‌ی له‌ هه‌ولێر و سه‌نته‌ری دیپلۆماسی له‌ به‌غدا کردووه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌یان.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان ڕای‌گه‌یاند: "له‌و ماوه‌یه‌دا خزمه‌تگوزارییه‌کانی پێدانی ڤیزه‌ به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی ده‌مێنێته‌وه ‌و هاوکات ئاستی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کانی بۆ هاووڵاتییانی ئه‌مریکا له‌ عێراق سنووردار ده‌کات."

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ که‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌کانیشی وه‌ستاندووه‌ و ناونیشانی دوو ئیمه‌یلی داناوه‌ بۆ ئه‌و ئه‌مریکییانه‌ی له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستانن بۆ ئه‌وه‌ی له ‌کاتی پێویست په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158129

Your Comment

You are replying to: .
captcha