بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەدنان زورفی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ڕایگەیاند دەستەی حەشدی شەعبی دامەزراوەیێکی سەربازیی عێراقییە و بە یاسایێکی پەرلەمانیی و لەسەر داواکاری گەل بۆ رووبەڕووبوونەوەی تێرۆر و رزگارکردنی عێراق دامەزرێندرا.
زورفى له پەیامێکدا که ئاژانسى میدیل ئیست نیووز بڵاوی کردۆتەوە ڕایگهیاندووە: "دەستەی حەشدی شەعبی دامەزراوەیێکی سەربازیی عێراقییە و بە یاسایێکی پەرلەمانیی و لەسەر داواکاری گەل بۆ رووبەڕووبوونەوەی تێرۆر و رزگارکردنی عێراق دامەزرێندرا و لە نووسینەوەی ئەو یاسایە هاوکاربووین و وەک ئەرکێکی نیشتیمانی دەنگماندا بۆ حەشدی شەعبی، بوودجەیێکی تایبەتیشمان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ دیاری کردن".
ناوبراو وتیشى "دەستەی حەشدی شەعبی وەک دامەزراوەیێکی جددی رەسەن دەمێنێتەوە و ئینتیما و قوربانییەکانی بۆ عێراق و عێراقییەکان دەبێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment