ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی ڕێکارێکی نوێ بۆ بەڕێوچوونی جومعە پێشنیار دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕابه‌ری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌، ڕایگه‌یاند ناکرێت به‌بیانووی ئه‌م ڤایرۆسه ‌شه‌عائیره‌کان به‌تایبه‌ت نویژی جومعه له‌وه‌زیاتر ‌بوه‌ستینرێت بۆیه‌ ده‌کرێت چاره‌سه‌ری شه‌رعی بۆ ئه‌م گرفته ‌بدۆزینه‌وه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 24 ی‌ ئازاری‌ 2020 عیرفان عەلی عبدولعه‌زیز، رابه‌ڕی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌په‌یامه‌که‌یدا بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی‌ نوێژی‌ جومعه‌ پێشنیازێک دەخاتە بەردەست و دەڵێت: "مسوڵمانان ده‌کریت بچینه ‌سه‌ر رای ئه‌و زانایانه‌ی که ‌فه‌رموویانه ‌ده‌کرێت نویژی جومعه‌له٣ که‌سیش پێک بێت ئه‌وکاته‌ له‌ مزگه‌وته‌کان ته‌نھا ووتاربێژی جومعه ‌و دووکه‌سی تر جومعه‌که ‌ئه‌نجام بده‌ن و له ‌ته‌له‌فزیون و تۆڕه‌کۆمه‌ڵایەتیه‌کان په‌خش بکرێت به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ.

ناوبراو ده‌شڵێت "ده‌رکه‌وت بۆھه‌مووان که‌ چۆن ده‌سه‌ڵاتی جیھانی مروڤ له‌ئاست ڤایروسیکی بچووک که‌شه‌ش ملیون جار بچووکتره‌ له ‌مروڤ ده‌سه‌پاچه ‌و بێ ده‌سه‌ڵاته‌، ئومێد ده‌که‌ین ئه‌م ڕاچڵه‌کاندنه ‌ببێته‌مایه‌ی گه‌ڕانەوەیی مرۆڤه‌کان بۆلای خودای گه‌وره ‌و ئاینی پاکی ئیسلامی عه‌زیز".

عیرفان عه‌بدولعه‌زیز پێنج خاڵی‌ له ‌په‌یامه‌که‌دا بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ پێیوایه‌ ده‌بێت خه‌ڵک پابه‌ندیان بێت که‌ بریتین له‌:

١-به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی خەڵک له‌ناو ماڵه‌کانیان و ده‌رنه‌چوونیان به‌مه‌به‌ستی پاراستنیان.

٢- مسوڵمانان ده‌کریت بچینه ‌سه‌ر رای ئه‌و زانایانه‌ی که ‌فه‌رموویانه ‌ده‌کرێت نویژی جومعه‌له٣ که‌سیش پێک بێت ئه‌وکاته‌ له ‌مزگه‌وته‌کان ته‌نھا ووتاربیژی جومعه ‌و دوو کەسی تر جومعه‌که ‌ئه‌نجام بده‌ن و له‌ ته‌له‌فزیون و تۆڕه‌کومه‌ڵایەتیه‌کان په‌خش بکرێت به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ .

٣- ھاوکات مسوڵمانان له ‌ماڵه‌کانی خۆیانه‌وه‌ده‌ست نوێژ بگرن و رووه‌و قیبله ‌دابنیشن به‌بێ ده‌نگ وابزانن له ‌مزگه‌وتن له‌گه‌ڵ مامۆستا شعائیره‌کان جێ بەجێ بکه‌ن و نویژه‌که‌یان به ‌جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بده‌ن له‌ ڕێگەی ته‌له‌فزیون یان ھه‌رئامێرێکی تربێت.

٤- زانایان پێ یان وایه ‌ئه‌مه‌چاره‌سه‌ریکی کاتیی گونجاوه ‌بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ‌زۆر زه‌روورانه ‌ئه‌گینا ھیچ پاساوێک نیه‌ بۆ ته‌رک کردنی شه‌عائیری خودا .

٥- إن شا‌والله‌ خوای گه‌وره‌خێری جومعه‌که ‌و ئه‌نجام دانی فه‌ریزه‌که ‌وه‌ک خۆی ده‌نووسێت له‌به‌ربوونی عوزری شه‌رعی ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێکارانه‌جێ به‌جێ بکرێت له‌م کاته‌ ناھه‌مواره‌دا ...

به‌ھیوای تێپەڕاندنی ئه‌م دۆخەوسه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌دا و شیفای زوو بۆ نه‌خوشه‌کان.

کۆدی هەاڵنێر: 60113

News Code 158101

Your Comment

You are replying to: .
captcha