کوردپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگ له هه‌رێمی کوردستان نووسراوێکى فه‌رمى ئاراسته‌ی ده‌روازه‌كان كردووه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌یاندنی پێداویستییه خۆراكییه‌كان و كاڵا پێویسته‌كان بۆ ھاووڵاتییان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا و ئاسانكاریی ته‌واو بكرێت بۆ داخڵ بوونی خۆراک و پاكه‌مه‌نییه‌كان و پێداویستییه پزیشكییه‌كان.
له نووسراوه‌که‌دا هاتووه: "خوارده‌مه‌نییه وشكه‌كان (ماركه‌ن و بریكاری بازرگانی یان ھێمای بازرگانیان ھه‌یه) دوای پشكنین و وه‌رگرتنی نموونه‌ی پشكنینی تاقیگه‌یی ڕێگه بدرێن له حه‌ره‌می گومرگی ده‌ربچن و له‌ژێر چاودێری گومرگدا و به ھه‌ماھه‌نگی و سه‌رپه‌رشتی پارێزگا و یه‌كه كارگێڕییه‌كانی قه‌زا و ناحییه‌كان كاڵاكان له كۆگای تایبه‌ت دابنرێن تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌رده‌چن".
شایانی باسه؛ له دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ڕێکارى پێویستیان گرتۆته‌به‌ر بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌کردنی ڤایرۆسه‌که له هه‌رێمدا و یه‌کێکیش له‌و ڕێکارانه قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆیه له هه‌موو پارێزگا و شاره‌کاندا که ئه‌مه بۆته جێگه‌ى ترس و دڵه‌ڕاوکێ لاى زۆربه‌ى هاووڵاتییان و ده‌ترسن ببێته که‌مى و گرانى به‌رهه‌م و پێداویستییه خۆراکییه‌کانى ڕۆژانه.
سه‌رچاوه: ئاوێنه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment