کوردپرێس:
مه‌ڵبه‌ندی که‌رکووکی یه‌کێتیی نیشتیمانی له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه: "محه‌مه‌د عوسمان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (2)ی ڕێکخستنی که‌رکووکی یه‌کێتیی پێشوازی له ڕاکان جبووری پارێزگاری به‌وه‌کاله‌تی که‌رکووک کردووه و ڕێکاره‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا خراوه‌ته به‌ر باس و لێکدانه‌وه ".
له ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕاکان جبووری ڕۆڵی یه‌کێتی به‌رز نرخاند له خزمه‌ت کردنی که‌رکووک و نه‌ته‌وه و پێکهاته‌کانی بێ جیاوازی".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش کراوه: "لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند سه‌ره‌ڕای به‌خێرهاتنی ناوبراو، هاوکات باسی له دوایین به‌ره‌وپێشوه‌چوون و هه‌وڵه‌کان کرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له ناو شاری که‌رکووک و ده‌وروبه‌ری و له‌وباره‌یه‌وه پاڵپشتیی مه‌ڵبه‌ندی (2)ی ڕێکخستنی ده‌ربڕی بۆ ئیداره‌ی مه‌حه‌لی شاره‌که بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه کوشنده‌یه، هه‌روه‌ک وێڕای گه‌یاندنی گله‌یی و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان باسی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه و گرفته‌کانی هاوشاریان و کێشه‌ی گه‌ڕه‌که بێ تاپۆکان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ناوچانه و خزمه‌تکردنی سه‌رجه‌م ناوچه و گه‌ڕه‌که‌کانی شاری که‌رکووکی کرد به بێ جیاوازی."
سه‌رچاوه: ئاوێنه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment