کوردپرێس:
موارد فەتحی بەڕێوەبەری گشتیی زیندانەکانی پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بە گوێرەی ڕێنماییێکی دەرکراو لە سەرۆکی دەزگای دادی ئێران و بە فەرمانی دادوەری گشتی، 53 لە سەدی زیندانییەکانی کوردستان بە شێوەی کاتی نێردراونەتەوە ماڵە خۆیان.
بەڕێوەبەری گشتیی زیندانەکانی پارێزگای کوردستان زیادی کرد ئازادکراوان ئەو کەسانەن کە بە گوێرەی ڕێنمایییەکەی سەرۆکی دەزگای داد مەرجی پێویستیان تێدا بووە.
ناوبراو گوتیشی زیندانییە ئازادکراوەکان تا 15ی خاکەلێوە بۆیان هەیە لە دەرەوەی بەندیخانە بن و تا ئەم کاتەش هیچ ڕێنمایییێک بۆ درێژکردنەوەی ئەو ماوەیە دەرنەکراوە.
فەتحی ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستانیش کرد و ڕایگەیاند بەختەوەرانە تا ئەم کاتە هیچ کەیسێکی پۆزەتیڤ لەو ڤایرۆسە لە بەندیخانەکانی کوردستان تۆمار نەکراوە.
Your Comment