دۆناڵد تره‌مپ: تورکیا و کوردی سووریا لە ڕێککەوتنی ئاشتی نزیک بوونەتەوە

به‌شی جیهان- سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌ڵێت: تورکیا و کوردی سووریا پاش ماوه‌یێکی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌کتر له‌ ئێستادا ئاماده‌ن ڕێککه‌وتننامه‌ی ئاشتی واژۆ بکه‌ن.

کوردپرێس:

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ فۆکس نیووزی ئه‌مریکی باسی له‌ ئاماده‌ییی تورکیا و کوردی سووریا کرد بۆ واژۆکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئاشتی.

ناوبراو زیادی کرد: پێشتر له‌ ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا -که‌ وڵاته‌که‌ی خۆش ده‌وێت و ئێمه‌ په‌یوه‌ندییێکی باشمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌- داوام کرد که‌ په‌یماننامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ کوردی سووریا واژۆ بکات به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ی نه‌ویست به‌ هه‌مان شێوه‌ داوام له‌ کورد کرد که‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ تورکیا واژۆ بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان نه‌ویست تاکوو ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر شوێنێک به‌ ناوی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا دروست کرا.

سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕاشی‌گه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی که تورکیا و کورددی سووریا‌ گوێڕایه‌ڵی قسه‌کانی من نه‌بوون، له‌ناکاو شه‌ڕ ده‌ستیپێکرد و وڵاتانی دیکه‌ش له‌م شه‌ڕه‌ تێوه‌گلان.

تره‌مپ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له‌ ئێستادا داوام له‌ کورد و ئه‌ردۆغان کردووه‌ کۆتایی به‌ شه‌ڕ بێنن و ڕێککه‌وتنێک بکه‌ن، ئه‌وانیش ڕازی بوونه‌‌ و گوتوویانه‌ زۆر باشه‌ ئێمه‌ ئاماده‌ین ڕێککه‌وتننامه‌ی ئاشتی واژۆ بکه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158088

Your Comment

You are replying to: .
captcha