هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێک بۆ پاکسازیی پاشماوەی داعش دەست پێدەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەى ڕاگەیاندنى سەر بە هێزە چەکدارەکانى عیراق ڕایگەیاند لە ئەنجامى هەڵمەتێکى سەربازییدا لە دیالە پێنج داواکراو بە ماددەى چوارى تیرۆر دەستگیر کراون.

کوردپرێس: لە ڕاگەیەندراوەکەدا نووسراوە کە ئەو چەکدارانە لە قەزاى میقدادیەى سەر بە پارێزگاى دیالە دەستگیرکراون و پێشتر داواکرابوون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.

دوێنێ شانەى ڕاگەیاندنى سەر بە هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هەڵمەتێکى سەربازى فراوان لە دیالە و ئەنبار و دەوروبەرى بەغدا بۆ دەستگیرکردن یان کوشتنى پاشماوەى چەکدارانى داعش بەڕێوەدەچێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158080

Your Comment

You are replying to: .
captcha