کوردپرێس:
ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی زمانی نه‌شناڵ لەبارەی نائه‌منبوونی دووباره‌ی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا هۆشداریی دا چوونکه به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه، داعش جارێکی‌تر سه‌رقاڵی خۆڕێکخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانیانه له‌و ناوچانه‌دا و ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش له‌ئارادایه که زه‌مینه‌ی تهڤلبوونی 10 هه‌زار ئه‌ندامی زیندانیکراوی ئه‌و گرووپه له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا فه‌راهه‌م بکرێت.
ڕۆژنامه‌که هۆشداریشی دا که کوردی سووریا به‌رپرسیارێتییێکی قورسیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی 10 هه‌زار زیندانیکراوی داعش له‌وان 2 هه‌زار ئه‌ندامی بیانی و 100 هه‌زار که‌س له خێزانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له‌سه‌ر شانه به‌ڵام وڵاتانی ڕۆژئاوایی دووره‌په‌رێزی له گه‌ڕانه‌وه و دادگهییکردنی چه‌کدارانی داعش ده‌که‌ن.
ڕۆژنامه‌که وه‌بیری هێنایه‌وه که وڵاتانی ڕۆژئاوایی نه‌ک هه‌ر چه‌کدارانی داعش له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد وه‌رناگرنه‌وه به‌ڵکوو له پڕۆسه‌ی دادگهییکردنی چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه یارمه‌تیی کورده‌کانیش ناده‌ن.
ڕۆژنامه‌ی نه‌شناڵ ئاماژه‌ی به‌و بابه‌ته کرد که مومکینه کوردی سووریا و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد ڕێکنه‌که‌ون که ئه‌وکات ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی تهنگهژهیێکی دیکه له‌ئارادایه و دۆخه‌که بۆ کورده‌کان زۆر خراپتر ده‌بێت.
ڕۆژنامه‌که داوای له وڵاتانی ڕۆژئاوایی کرد که ئه‌رکه‌کانیان ڕاپه‌ڕێنن و به له‌به‌رچاوگرتنی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی پێویستی دارایی له ده‌ستی کورد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی 100 هه‌زار چه‌کداری داعش و خێزانه‌کانیان ئه‌وان له سووریا ببه‌نه‌ده‌ره‌وه و دادگه‌ییان بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment