ئەندامێتیی وڵاتان لە یەکێتیی ئەورووپا بەواتای دەستەبەربوونی مافی ئیتنیکەکان نییە

به‌شی جیهان- ستێفان جۆجیچ به‌ ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: پڕۆسه‌ی قبووڵ‌کردنی وڵاتان له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ده‌ریده‌خات که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ هیچ کارتێکه‌رییێکی له‌سه‌ر ڕچاوکردنی مافی ئیتنیکه‌کان نییه‌. که‌واته‌ ناتوانین گه‌ره‌نتی بکه‌ین که‌ تورکیا له‌ ئه‌گه‌ری داخڵبوونی بۆ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا مافی کورده‌کان بۆ هه‌میشه‌ ڕچاو بکات.

کوردپرێس:

له‌ چه‌ند ساڵ پێش ئێستاوه‌ پڕۆسه‌ی ته‌عامولی ئاشتییانه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ کورده‌کان کۆتایی هاتووه‌ و وێڕای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ تورکیا و سووریا، ڕێکخراوه‌ سیاسییه‌ کوردییه‌کانی تورکیاش سنووردار بوونه‌ته‌وه‌. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ ئه‌و هیوایه‌ له‌ئارادا بوو که‌ پێش‌مه‌رجه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ تورکیا له‌ پڕۆسه‌ی ته‌ڤل‌بوونی ئه‌و وڵاته‌ به‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ تورکیا لانیکه‌م به‌ مه‌به‌ستی ڕاکێشانی پشتیوانیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا مافی کورده‌کان ڕچاو بکات به‌ڵام پڕۆسه‌ی قبووڵ‌کردنی ئه‌و وڵاته‌ له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا گه‌یشتۆته‌ بنبه‌ست. هاوکات له‌مدواییانه‌دا دوو حیزبی دابڕاو له‌ پارتی داد و گه‌شه‌ دامه‌زرێندران که‌ له‌ ڕواڵه‌تدا به‌شێک له‌ به‌رنامه‌کانیان چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورده‌. ئه‌م ڕووداوانه‌ بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس دیمانه‌یێکی تێر و ته‌سه‌ل له‌گه‌ڵ ستێفان جۆجیچ توێژه‌ری پرسی کوردی تورکیا له‌ زانکۆی بلگرادی سێربیا ئه‌نجام بدات.

ستێفان جۆجیچ به‌ کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: ته‌ڤل‌بوونی گریمانه‌ییی تورکیا ناتوانێت چاره‌کردنی پرسی کورد یان ڕچاوکردنی مافی ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر بکات. ناوبراو شک و گومانی خۆیشی هه‌مبه‌ر توانای حیزبه‌ تازه‌دامه‌زراوه‌کانی تورکیا بۆ چاره‌کردنی پرسی کورد ده‌ربڕی.

ئه‌و توێژه‌ره‌ی بواری کورد پێی وایه‌ که‌ باشتره‌ کورده‌کانی تورکیا له‌ ڕێگای پارتی دیموکراتی گه‌لان و به‌دواداچوون بۆ پڕۆسه‌ی دانووستانه‌ سیاسییه‌کان تێبکۆشن مافی خۆیان له‌ تورکیا وه‌ده‌ست بێنن.

ده‌قی دیمانه‌ی کوردپرێس له‌گه‌ڵ ستێفان جۆجیچ توێژه‌ری کاروباری کورد له‌ زانکۆی بلگرادی سێربیا:

کوردپرێس: تورکیا ئه‌ندامی ڕێکخراوی سه‌ربازیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا به‌ ناوی ناتۆیه‌ و هاوکارییێکی ئابووری و سیاسیی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا هه‌یه‌. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌، نه‌ ئه‌مریکا و نه‌ ئه‌ورووپا هیچ هه‌وڵێکیان بۆ چاره‌کردنی پرسی کورد له‌ تورکیا -که‌ یه‌کێک له‌ پرسه‌ گرنگه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه‌- ئه‌نجام نه‌داوه‌. ئایا تێبینییێکی سیاسی یان ئابووریی تایبه‌ت هه‌یه‌ یان هه‌ندێک هۆکاری دیکه‌ی له‌پشته‌وه‌یه‌؟

دکتۆر ستێفان جۆجیچ: پێش له‌ هه‌موو شتێک ده‌بێ بڵێم که‌ تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا عیلاقاتێکی هه‌مبه‌ر چاره‌نووسی کورد نییه‌ چونکه‌ ناوبراو چه‌ندین جار ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌ پرسه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ سووریا و تورکیا نیشان داوه‌. داڵغه‌ گرینگه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌ندێک بابه‌تی دیکه له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌ وه‌ک فرۆشتنی چه‌ک، ئیسرائیل و ئێران. سه‌باره‌ت به‌ ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له‌ داهاتوودا نیسبه‌ت به‌ پرسی کورد له‌ تورکیا هیچ شتێکی دیاریکراو و ئاشکرا له‌ئارادا نییه‌ به‌ڵام ناتوانین چاوه‌ڕوان بین که‌ به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ هه‌ندێک بابه‌تی گرنگ که‌ بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌ ستراتێژیکه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتن له‌ئارادایه‌، ئه‌مریکا بابه‌تێکی گرنگ وه‌ک پرسی کورد بخاته‌ ناو بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌کانییه‌وه‌. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌، ده‌توانین له‌ داهاتوودا سیاسی‌کردن و ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ پرسی کورد له‌ بابه‌ته‌ موناقه‌شه‌ئامێزه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا ببینین و کارتی کوردیش به‌ هه‌مان شێوه به‌کار بهێنرێت‌ که‌ ئه‌ردۆغان له‌ پرسی ئاواره‌کان بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر ئه‌ورووپا به‌کاری هێنا.

له‌باره‌ی ناتۆیش ناتوانین چاوه‌ڕوان بین که‌ کارتێکه‌رییێکی ئه‌رێنیی زۆری له‌سه‌ر چاره‌کردنی پرسی کورد له‌ تورکیا بێت. هاوپه‌یمانیی ناتۆ -یه‌کێتییێکی سه‌ربازیی کارامه‌ یان کۆن- له‌ پێداویستییه‌ واقیع‌بینانه‌کانی ئه‌مریکا بۆ پاراستنی پێگه‌یان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌ورووپا سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌. که‌واته‌ بڕیار نییه‌ پرسی چاره‌نووسی کوردی تورکیا له‌ به‌رنامه‌ی کاریی ناتۆدا بێت ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدا ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی مه‌سه‌له‌ی چییه‌تی بۆته‌وه‌. ئه‌مینداری گشتیی ناتۆش که‌ ئه‌م ڕۆژانه‌ سه‌رقاڵی سه‌ردان‌کردنی ئه‌م پێته‌خته‌ و ئه‌و پێته‌خته‌ پووچ‌بوون و بێ‌بنه‌مابوونی قسه‌کانی له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی ڕووسیا و گرنگایه‌تییێک که‌ وڵاتی میواندار بۆ پراکتیکی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ دایده‌نێت، نیشان ده‌دات. ناتوانین چاوه‌ڕوان بین پیاوێک که‌ دڵخۆشه‌ به‌ پێگه‌ی خۆی و پێگه‌ی هه‌زاران که‌س له‌ به‌رپرسانی ناتۆ ڕه‌خنه‌یێکی توند له‌ تورکیا به‌بۆنه‌ی ڕه‌فتاره‌کانی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ بگرێت. جگه‌ له‌مه‌ش، هه‌مان قسه‌ پووچ و په‌یامه‌ دڵگه‌رمه‌کان له‌باره‌ی تورکیا له‌ کاتی کووده‌تای بێئاکامی ساڵی 2016 ده‌بیسترا که‌ په‌یوه‌ندیی نێوان ناتۆ و تورکیای به‌ خوارترین ئاستی خۆی گه‌یاندبوو.

له‌ کاتێکدا له‌باره‌ی ئه‌ورووپا قسان ده‌که‌ین پرسی خواستی ئه‌ورووپا یان تواناییان بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌ چاره‌کردنی پرسی کورد دێته‌گۆڕێ. له‌ ڕابردوودا هه‌ندێک به‌ره‌وپێشچوون له‌باره‌ی ڕچاوکردنی مافی کورد به‌بۆنه‌ی مه‌سه‌له‌ی داخڵ‌بوونی تورکیا به‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هاته‌دی به‌ڵام ئه‌م پێشکه‌وتنانه‌ له‌ ئاستێکی که‌مدا بوو. ئه‌گه‌رچی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ندێک وڵات که‌ خوازیاری چوونه‌ناو یه‌کێتیی ئه‌ورووپان ده‌بێ له‌ ئاستێکی ستاندارد هه‌مبه‌ر ڕچاوکردنی مافی ئیتنیکه‌کان کار بکه‌ن به‌ڵام پڕۆسه‌ی قبووڵ‌کردن له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ده‌ریخستووه‌ که‌ ئه‌م مه‌سه‌له له‌باره‌ی ڕچاوکردنی هه‌میشه‌ییی مافی ئیتنیکه‌کان له‌و وڵاتانه‌ هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بووه‌. پرسی قبووڵ‌کردنی ئه‌ستۆنیا له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ باشی نیشان ده‌دات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌ستۆنیا له‌ ساڵی 2004دا ته‌ڤلی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بووه‌ به‌ڵام هێشتا مافی حه‌شیمه‌تی ڕووس زمانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ته‌واوه‌تی ڕچاو ناکرێت.‌

له‌لایێکی‌تریشه‌وه‌، تاکوو ئێستا مۆلدۆڤا ته‌ڤلی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا نه‌بووه‌ به‌ڵام دۆخی حه‌شیمه‌تی ئاڵبانیاییی ئه‌و وڵاته‌ ته‌قریبه‌ن سه‌قامگیر بووه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌بۆنه‌ی پڕۆسه‌ی قبووڵ‌کردنیان له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بووبێ یان ئه‌نجامی به‌ره‌وپێشبردنی سیاسه‌ته‌کانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌. یه‌که‌مین حاڵه‌ت ده‌ریده‌خات که‌ مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی مه‌یلی کۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا و وڵاتانی کارتێکه‌ره‌ له‌ پێبه‌ندبوونی قورسیان به‌ ڕه‌هه‌نده‌کانی قبووڵ‌کردن و خوێندنه‌وه‌ی جۆراجۆر له‌ جێبه‌جێ‌کردنی له‌باره‌ی وڵاتێکی تایبه‌ت وه‌ک ئه‌ستۆنیا.

له‌باره‌ی مه‌قدوونیا‌ ئاشکرایه‌ که‌ پڕۆسه‌ی یاسامه‌ندبوونی په‌یوه‌ندیی ئیتنیکه‌کان له‌ ڕێگای داخڵبوون به‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌ستراوه‌ به‌ خواستی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵیاندا دانوستان ده‌کرێت. ده‌بێ ئه‌وان خواستی خۆیان بۆ قبووڵ‌کردنی ڕه‌هه‌نده نووسراوه‌‌کان له‌ به‌رانبه‌ر ئاسانکارییه‌کان بۆ داخڵبوونیان به‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا نیشان بده‌ن. له‌ ده‌یه‌ی 2000ی زایینیدا که‌ هه‌ندێک هه‌ڤیازی به‌ کورده‌کانی تورکیا درا، ده‌وڵه‌تی تورکیا متمانه‌یێکی زۆری به‌ نیازپاکیی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به‌ تورکیا به‌مه‌به‌ستی ته‌ڤل‌بوونی به‌و ڕێکخراوه‌یه‌ نه‌بوو. ئه‌م مه‌سه‌له‌ تا ئاستێکی زۆر نه‌بوونی خواستی تورکیای بۆ پێدانی ئیمتیازاتی زۆر به‌ ئیتنیکی کورد پیشان دا. ئه‌مڕۆ مانۆڕێکی که‌متر بۆ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌پێناو جێبه‌جێ‌کردنی نفووزیان بۆ چاره‌کردنی مه‌سه‌له‌ی کوردی تورکیا هه‌یه‌. پڕۆسه‌ی قبووڵ‌کردنی تورکیا له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هه‌ڵپه‌سێردراوه‌ و ئه‌م دۆخه‌ له‌ داهاتوویێکی نزیکدا گۆڕانێکی به‌سه‌ردا نایێت. ته‌نانه‌ت ده‌ست‌پێکردنی پڕۆسه‌ی داخڵبوونی تورکیا بۆ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا پرسی کۆتایی‌هاتنی متمانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ به‌م بابه‌ته‌ دێته‌ئاراوه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌ورێکی به‌رچاوی له‌ قبووڵ‌کردنی پێشمه‌رجه‌کانی ئه‌ورووپا بۆ داخڵبوونی تورکیا به‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ده‌بێت. به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌ورووپا هێشتا هۆکارێکی کاریگه‌ره‌ که‌ زیاترین عیلاقاتی له‌باره‌ی پرسی کورده‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا ناتوانێت سیاسه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ و ورووژاندن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا به‌کار بهێنێت. که‌واته‌ ئه‌مڕۆکه‌ وڵاتانی ئه‌ورووپی و سیاسه‌توانانی جگه‌ له‌ ده‌ربڕینی هاوخه‌مییان ناتوانن هیچ کارێک بۆ کورده‌کانی تورکیا ئه‌نجام بده‌ن.

کوردپرێس: ئه‌مڕۆکه‌ له‌ تورکیا دوو حیزبی نوێی دابڕاو له‌ پارتی داد و گه‌شه‌ سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ و له‌ ڕواڵه‌تدا ده‌یانهه‌وێت شکست به‌ ئه‌ردۆغان و حیزبه‌که‌ی بهێنن. ڕه‌خنه‌کانی ئه‌م دوو حیزبه‌ دژی ئه‌ردۆغان و ئاکپارتی هه‌ندێک بابه‌تی تورکیا له‌وان پرسی کورد له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌. ته‌نانه‌ت ژماره‌یێک له‌ سه‌رکرده‌ نوێیه‌کانی ئه‌م حیزبه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ چاودێرانیان بۆ چۆنیه‌تیی چاره‌کردنی پرسی کورد ده‌ست پێکردووه‌. تا چ ڕاده‌یێک ئه‌م حیزبه‌ و سه‌رکرده‌کانی -که‌ له‌ به‌رپرسانی باڵای پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئێستای تورکیا و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌ پێکدێت- ده‌توانن گۆڕانکاری له‌ پرسی کورددا بکه‌ن؟

دکتۆر ستێفان جۆجیچ: من پێم وایه‌ که‌ ئه‌م دوو حیزبه‌ نوێیه‌ که‌ ئه‌ندامه‌کانی باڵای پێشووی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیای له‌خۆ گرتووه‌ مومکینه‌ ڕوانگه‌یێکی نه‌رمترینیان هه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێستای تورکیا له‌باره‌ی پرسی کورده‌کانه‌وه‌ بێت. به‌ڵام به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیا ساڵی 2023 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت له‌ سه‌ره‌تادا پرسی کات دێته‌ئاراوه‌. به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ش که‌ دوایین گۆڕانکارییه‌کان له‌ ده‌ستووری تورکیا ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری به‌ سه‌رۆک کۆماری تورکیا داوه‌، دوو حیزبه‌ نوێیه‌که‌ کاتێکی زیاتریان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات پێویسته‌. دووهه‌م وا بیر بکه‌ینه‌وه‌ که‌ ئۆپۆزیسیۆن بتوانێت به‌هێز بێته‌وه‌، ئایا ده‌وڵه‌تی نوێ ده‌توانێت مافی دڵخوازی کورده‌کان بۆ ئه‌وان بێنێته‌دی. دژواره‌ بیر بکه‌ینه‌وه‌ که‌ حیزبه‌ نوێیه‌کان بتوانن له‌ کورت‌ماوه‌ یان مامناوه‌نددا وه‌ک پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی تورکیا زاڵ بن. نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی پاوه‌جێ و سه‌قامگیر دۆخه‌که‌ بۆ ئه‌نجامدانی داپه‌ڕی نائاسایی که‌م ده‌کاته‌وه‌. به‌دڵنیاییه‌وه‌ پێدانی مافی زیاتر به‌ کورده‌کان ژماره‌یێک له‌ حیزبه‌ ڕاستڕه‌وه‌کانی تورکیا له‌ حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار دوور ده‌خاته‌وه‌. له‌مباره‌وه‌، پارتی داد و گه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا چه‌ندین جار له‌وه‌ی که‌ پۆتانسییه‌ل و ئابڕووی حوکمڕانیی سه‌ربه‌خۆی حیزبه‌کان به‌کار بهێنێت شکستی خواردووه‌. له‌لایێکی دیکه‌وه‌ زۆر سه‌خته‌ وا بیر بکه‌ینه‌وه‌ که‌ له‌ داهاتوودا هاوپه‌یمانییێک له‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌گه‌ڵ حیزبه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ یان عه‌لی باباجان بێته‌دی بۆ ئه‌وه‌ی بیهه‌وێت له‌ ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونه‌وه‌یان له‌ ده‌سه‌ڵات هه‌ڤیازییێکی به‌رچاو بده‌نه‌ کورد. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گومانمان له‌ نیازپاکی و ڕاستگۆییی به‌رپرسانی پێشووی پارتی داد و گه‌شه‌ نه‌بێت پێگه‌ و ڕووداوه‌کان ده‌توانێت هه‌له‌کان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ندێک کار له‌وان بسێنێته‌وه‌. به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌کگراوندی سیاسیی ئه‌وان ده‌بێ به‌ خۆپارێزییه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ نییه‌ته‌کانیان بکه‌ین. به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌ میانه‌ڕه‌وه‌کانیان له‌باره‌ی کورد و پێشه‌نگ‌بوونیان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ نوخبه‌کانی کوردی تورکیا، ده‌توانین له‌باره‌ی یه‌ک شته‌وه‌ دڵنیا بین ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی که‌ دوو سه‌رکرده‌ی حیزبه‌ نوێیه‌ دابڕاوه‌که‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ردۆغان نیسبه‌ت به‌ ناوبراو وڵات به‌ دیموکراسییێکی زیاتر و ده‌سه‌ڵاتێکی که‌متره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

ئه‌م مه‌سه‌له‌ به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌ مانای پێدانی مافی بنه‌ڕه‌تی به‌ کورد نییه‌ به‌ڵام به‌ مانای ده‌ستپێکێکی باش ده‌بێت و نیشانه‌ی دروست‌کردنی که‌شێکه‌ که‌ تێیدا ده‌کرێ به‌ چاره‌سه‌ری کۆتاییی مه‌سه‌له‌که‌ بگه‌ن. به‌ڵام لێره‌دا ئاماژه‌یێک به‌ هۆکاری چواره‌میش ده‌که‌ین که‌ پارتی کوردیخوازی دیموکراتی گه‌لان یان HDPیه‌. ته‌نها ڕێگایێک که‌ کورده‌کانی تورکیا ده‌توانن مافه‌کانیان وه‌ده‌ست بێنن پشتئه‌ستووریی به‌ هێزی خۆیانه‌. پارتی دیموکراتی گه‌لان پارتی لایه‌نگری کورد که‌ یه‌یڕه‌وێکی لیبراڵی گرتۆته‌به‌ر ته‌نها حیزبێک له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی تورکیایه‌ که‌ له‌ ڕاستیدا هه‌وڵه‌کانی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی کورد چڕ کردۆته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م حیزبه‌ هه‌رگیز ناتوانێت له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی تورکیادا زاڵ بێت. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌، ئه‌گه‌ر پشتیوانیی ئه‌وان له‌ هاوپه‌یمانێتییێکی تورکیا بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت پێویست بێ هێزی چه‌نه‌لێدانی ئه‌وان ئاشکرا ده‌بێ. به‌ ئاسانی ده‌توانین بیر بکه‌ینه‌وه‌ که‌ له‌ داهاتوودا دوو حیزبی ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ و عه‌لی باباجان هاوپه‌یمانێتییێک دژ به‌ پارتی داد و گه‌شه‌ پێکبهێنن که‌ له‌ ئه‌گه‌ری پاڵپشتیی پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌وان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌و دوو حیزبه‌ هه‌ندێک ماف بۆ کورده‌کان قایل بن. ده‌توانێن شتێکی لێکچوو بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ حیزبه‌ که‌مینه‌کانی ئاڵبانیا بشوبهێنین که‌ له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ یه‌ک ساڵدا توانییان مه‌قدوونیا‌ بکه‌نه‌ وڵاتێکی دوو نه‌ته‌وه‌یی که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌بۆنه‌ی پشتیوانیی حیزبه‌ سه‌ره‌کییه‌کان‌ بووه‌ له‌ پێگه‌ هه‌ستیاره‌کاندا. که‌واته‌ پارتی دیموکراتی گه‌لان هۆکارێکی سه‌ره‌کییه‌ که‌ ده‌توانێت ڕوانگه‌ی وڵات هه‌مبه‌ر کورده‌کان له‌ تورکیا بگۆڕێت. هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته‌، سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌وان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی پێویست بۆ داخڵ‌بوونیان به‌ په‌رله‌مان ده‌بێته‌ کاره‌ساتێکی ڕاسته‌قینه‌ بۆ کورد له‌ گه‌یشتن به‌ داواکارییه‌کانیان.

کوردپرێس: له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌ردۆغان هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌ کوردییه‌کان له‌ ناو تورکیا، سووریا و عێراق خسته‌ گه‌ڕ و شه‌ڕ دژی گرووپه‌ کوردییه‌کان به‌رده‌وامه‌. ئایا ئه‌ردۆغان به‌م ڕوانگه‌وه‌ له‌ ده‌ستی گرووپه‌ چه‌کداره‌ کوردییه‌کان و پرسی کورد ڕزگاری ده‌بێت؟ ئایا ئاڵته‌رناتیڤ یان ئاڵته‌رناتیڤگه‌لێک بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌ له‌ئارادایه‌؟

دکتۆر ستێفان جۆجیچ: نه‌خێر. ئه‌زموونی ده‌یه‌کانی ڕابردوو و تێپه‌ڕبوونی سه‌رده‌می شه‌ڕ و ئاگربڕ نیشانه‌یێکی باشه‌ که‌ تورکیا له‌ ڕێگای سه‌ربازییه‌وه‌ ناتوانێت پێکهاته‌ی سیاسی- سه‌ربازیی په‌که‌که‌ شکست بدات. ئه‌م مه‌سه‌له‌ له‌باره‌ی سووریاشه‌وه‌ دروسته‌ که‌ تورکیا له‌ ڕێگای چه‌ندین ساڵ شه‌ڕه‌وه‌ توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتنێکی که‌م ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌ ڕێگای پشت‌به‌ستن به‌ هاوکاریی سیاسی و کاکه‌ و مامه‌ند له‌گه‌ڵ ڕووسیا وه‌ده‌ستی بێنێت. له‌ناوبردنی به‌ته‌واوه‌تی شه‌ڕڤانانی کوردی سووریا له‌ قۆناغه‌ جۆراوجۆره‌کانی له‌شکه‌رکێشیی تورکیا بۆ ناو سووریا چاوه‌ڕوانکراو نه‌بووه‌. تورکیا له‌ کاتێکدا که‌ کۆبانێ له‌ ساڵی 2014 ئابلۆقه‌ درابوو و ئه‌وانیش به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌شدارییان نه‌کردبوو، به‌و ئامانجه‌ نزیک بووبوونه‌وه‌. ئه‌مڕۆکه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، ڕووسیا و به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ک له‌مپه‌ڕ و هه‌بوونی ده‌یان هه‌زار هێزی بوێری سووریای دیموکرات، تورکیا زیاتر له‌ هه‌ر کاتێکی دیکه‌ له‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌که‌ی دوور بۆته‌وه‌ که‌ هه‌مان له‌ناوبردنی هێزی سه‌ربازیی کورده‌ له‌ ڕێگای سه‌ربازییه‌وه‌.

له‌لایێکی‌تریشه‌وه‌، ئه‌م ڕاستییه‌ که‌ ته‌قریبه‌ن نامومکینه‌ بکرێ هێزی دوژمن له‌ ڕێگای سه‌ربازییه‌وه‌ بدۆڕێنن، ته‌نانه‌ت چاره‌کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ ڕێگای سه‌ربازییه‌وه‌‌ دوور له‌ چاوه‌ڕوانی ده‌کاته‌وه‌. به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م ئه‌نجامه‌، ته‌نها ڕێگای سه‌قامگیر له‌ ڕێگای دانوستانی سیاسییه‌وه‌ دێته‌ئاراوه‌. تورکیا له‌ ناوخۆدا و بۆ ماوه‌یێکی دوور و درێژ سیاسه‌تی نکۆڵی‌کردن و ئاسیمیلاسیۆنی له‌سه‌ر کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ جێبه‌جێ کرد و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش تورکیای به‌ ئامانجه‌که‌ی نزیک کرده‌وه‌ چونکه‌ کورده‌کان له‌ سیسته‌می سیاسیدا وه‌لاوه‌ نران و به‌جێهێشتنی خانه‌ و کاشانه‌ی کورده‌کانی به‌دواوه‌ بوو به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ ناوه‌ندی شاره‌کان له‌ ڕۆژئاوای وڵات نیشته‌جێ بوون. له‌و کاته‌دا ته‌قه‌ڵای کورد توند و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بوو چوونکه‌ ڕێگایێکی‌تریان بۆ ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین به‌و دۆخه‌ له‌ به‌رده‌ستدا نه‌بوو. ئه‌مڕۆ پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ په‌رله‌مانی تورکیادایه‌ و کورده‌کانیش له‌ ڕێگای به‌شدارییان له‌ سیسته‌می سیاسیدا‌ ده‌توانن داواکارییه‌کانیان ئاراسته‌ بکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌م داواکارییانه‌، گۆڕینی دۆخه‌که‌، نیازپاکیی ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌روه‌ها کۆتایی‌هێنان به‌ سه‌رکوت‌کردنی پارتی دیموکراتی گه‌لان و هێورکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ له‌ باشووری خۆڕهه‌ڵاتی کوردنشینی تورکیا پێویسته‌. هه‌ڵبه‌ت بوونی پارتی دیموکراتی گه‌لان وه‌ک نوێنه‌ری کورد له‌ په‌رله‌مانی تورکیا وه‌ک یه‌که‌مین پێشمه‌رجه‌ بۆ ده‌ست‌پێکردنی دانوستانی سیاسی. هه‌روه‌ها به‌شداریی ڕۆژانه‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ کاروباری سیاسیی تورکیا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان کورد له‌گه‌ڵ تورکیا بگاته‌ خوارترین ئاستی خۆی. من پێموایه‌ که‌ ئه‌ردۆغان له‌م بابه‌ته‌ واتا که‌مبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی سه‌ربازی له‌ ڕێگای هه‌بوونی پارتی دیموکراتی گه‌لانه‌وه‌ ئاگاداره‌. به‌م بۆنه‌یه‌ که‌ چالاکییه‌کانی پارتی دیموکراتی گه‌لان سه‌ره‌ڕای سه‌رکوت و تۆمه‌تبارکردنی به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه‌ به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ تیرۆریستان قه‌ده‌غه‌ ناکرێت. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌، دانوستان و کۆتایی‌هێنان به‌ شه‌ڕه‌کان پێویستی به‌ نیازپاکی و گۆڕینی که‌شی سیاسیی ئه‌نقه‌ره‌یه‌. ئه‌م کێشه‌یه‌ش که‌ ئه‌ردۆغان پارتی دیموکراتی گه‌لان یان هه‌ر ڕێکخراوێکی دیکه‌ی کوردی وه‌ک به‌رده‌نگی خۆی یان نوێنه‌ری کورد قبووڵ بکات وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌. ئه‌ردۆغان نایهه‌وێت به‌ هیچ حیزب یان زلهێزێکی سیاسی ئه‌و مافه‌ بدات که‌ نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورد بن به‌ڵکوو ته‌نها خۆی و پارتی داد و گه‌شه‌ به‌ ته‌نها مه‌رجه‌عی گۆڕین ده‌زانێت. ئه‌م ستراتێژییه‌ بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ژماره‌یێک له‌ ده‌نگی کورده‌کان له‌ ده‌یه‌ی 2000 بچێته‌ نێو سندۆقی ده‌نگدانی پارتی داد و گه‌شه‌ به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ڕۆژێک ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت.

ڕه‌نگه‌ نالۆژیکانه‌ بێته‌ به‌رچاو به‌ڵام به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌ردۆغان ده‌یهه‌وێت له‌سه‌ر کورسیی ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ردۆغاندایه‌ که‌ له‌ به‌رانبه‌ر پێدانی هه‌ندێک ماف به‌ کورد پشتیوانیی پارتی دیموکراتی گه‌لانیش وه‌ده‌ست بێنێت. ڕه‌نگه‌ له‌ کاتێکی ئاوه‌هادا پاشگه‌زبوونه‌وه‌یێکی وا جێگای باوه‌ڕ نه‌بێت به‌ڵام مێژووی سیاسی پێمانی ده‌ڵێت که‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌گه‌لێکی زۆرتر له‌ ڕابردوودا هاتۆته‌ ئاراوه‌.

من له‌ ئاستی ناوچه‌ییدا به‌فه‌رمی ناسینی ڕاستییه‌کان و دروست‌بوونی په‌یوه‌ندیی سیاسی به‌ باشترین ڕێگای گونجاو بۆ تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر پرسی کورده‌وه‌ ده‌بینم. نموونه‌یێکی باش له‌مباره‌وه‌ په‌یوه‌ندیی تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانه‌ که‌ تێیدا ئه‌نقه‌ره‌ هاوکات سیاسه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ کورد و به‌رته‌سک‌کردنه‌وه‌ی نفووزی ئه‌وان پێوشوینگری ده‌کات.

له‌باره‌ی کوردی سووریاشه‌وه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رکرده‌کانی کوردی سووریا نزیکن له‌ په‌که‌که‌ دۆخه‌که‌ دژوارتره‌. ئه‌نقه‌ره‌ هه‌ر کارێکی جگه‌ له‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕووسیا و دیمه‌شق بۆ له‌ په‌راوێزخستنی کوردی سووریا ئه‌نجام داوه‌. تاکوو ئێستا ئه‌نقه‌ره‌ له‌ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوه‌کانی سه‌رکه‌وتوو بووه‌. بۆ وێنه‌ کورده‌کانی له‌ به‌شداری له‌ دانوستانه‌کانی ئاشتیی سووریا هه‌م به‌ سه‌رکردایه‌تیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و هه‌م به‌ سه‌رکردایه‌تیی ڕووسیا و ئێران دوور کردۆته‌وه‌. ئه‌وه‌ی که‌ بۆ تورکیا گرنگه‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ کورده‌کان که‌مترین ده‌ستکه‌وتی سیاسییان له‌ دانوستانه‌کان له‌باره‌ی داهاتووی سووریاوه‌ مسۆگه‌ر کردووه‌. به‌ واتایێکی‌تر، تورکیا نایهه‌وێت کوردی سووریا سه‌ربه‌خۆییی ناوچه‌یی مسۆگه‌ر بکات و‌ ئه‌وان ده‌ستکه‌وتێکی وایان نابێت. به‌پێی سیناریۆیێکی وا و به‌ پێدانی هه‌ندێک هه‌ڤیازی له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌نقه‌ره‌ من به‌ته‌واوه‌تی ڕازی بوومه‌ که‌ ئه‌ردۆغان ئاماده‌ ده‌بێت مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ده‌سه‌ڵات قبووڵ بکات ئه‌گینا یه‌که‌مین هه‌نگاو بۆ به‌فه‌رمی ناسینی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌نجامه‌کانی شه‌ڕی سووریا هه‌ڵده‌گیردرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158057

Your Comment

You are replying to: .
captcha