به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 20ی حوزه‌یران سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش کاندیدی هه‌ده‌په بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری له زیندانی ئه‌درنه‌وه به ئاژانسی "سپوتنیک"ی ڕووسی ڕاگه‌یاندوووه "هه‌موو لایێک ده‌زانن سووریا گه‌لی كوردی له‌و وڵاته سه‌ركه‌وت ده‌كرد به‌ر له شه‌ڕ به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه جیاوازه و ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د پلانی هه‌یه بۆ دروست كردنی سووریایێکی نوێ و دیموكرات ده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و پێكهاتانه بكات كه باوه‌ڕیان به دیموكراسی هه‌یه."
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانییه‌وه و به نووسین وه‌ڵامی ئاژانسه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه و وتوویه‌تی: "گرنگترین شت بۆ سووریا ئه‌وه‌یه كه نهخشهڕێگهیێک دیاری بكرێت به ئامانجی هێنانه‌دی كه‌شێكی سیاسی وا كه ببێته ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ هه‌رێمه خۆجێیییهكان."
ده‌میرتاش داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردوووه هانی گه‌لانی سووریا بده‌ن بۆ دانیشتن له‌سه‌ر مێزێک بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و پشتیوانی كردنی ئه‌و گفتوگۆیانه‌وه.
ده‌میرتاش له‌باره‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له كوردی سووریا ده‌گیرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشتیوانیی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن ده‌شڵێت: "كوردی سووریا كه له هه‌موو لایێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بۆته‌وه بژارده‌ی زۆریان له به‌رده‌مدا نییه بۆ به‌رگری له بونیان له كاتێكدا كه سووریا به شهڕێگهی زۆر قورس و دڕاندنهدا تێده‌په‌ڕێت."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment