کوردپرێس:
دوکتۆر محه‌مه‌د ئیبراهیم شه‌کیبا به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی نه‌خۆشیی کۆرۆنا تاکوو ئێستا 881 نه‌خۆشیی گومان‌لێکراو به په‌تای کۆڤیدی-19 له نه‌خۆشخانه‌کانی پارێزگا خه‌وێندراون که له‌م ژماره‌یه 763 که‌سیان ته‌رخیس کراون و له ئێستادا 102 هاووڵاتیی که دۆخێکی ناجێگرییان بۆ هه‌ناسه‌دان هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌کانی پارێزگا خه‌وێندراون.
وته‌بێژی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆرۆنا له کرماشان زیادی کرد: به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ی تووشبووان به کۆرۆنا له شاره‌کان سه‌فه‌ری ژماره‌یێک له هاووڵاتییان بۆ شاره ته‌ندروسته‌کانی به‌دواوه بووه و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه هه‌ر بۆیه له‌مه‌وبه‌دوا ئاماری نه‌خۆشانی کۆرۆنایی هه‌ر شار ڕاناگه‌یێندرێت.
ناوبراو داوای له خه‌ڵک کرد له ماڵه‌کانیان بمێننه‌وه و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان ڕچاو بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگر بێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی کۆرۆنا.
شه‌کیبا جه‌ختیشی کرد: له‌و که‌سانه‌ی که نیشانه‌کانی نه‌خۆشیی کۆرۆنایان هه‌یه به‌ڵام نه‌خۆشینێکی قورسی زهمینهییان نییه داوا ده‌که‌ین که له خانووه‌کانیاندا بمێننه‌وه و ئه‌گه‌ر نیشانه‌یێکی سه‌ختی هه‌ناسه‌دانیان بوو سه‌ردانی ناوه‌نده 16 کاتژمێرییه‌کانی ته‌ندروستی بکه‌ن.
وته‌بێژی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌خۆشیی کۆرۆنا له پارێزگای کرماشان باسی له‌وه‌ش کرد: زیاتر له 50 له‌سه‌دی هاووڵاتییانی تووشبووی کۆرۆنا یان میوانێکیان له پارێزگا پڕمهترسیدارهکان بۆ هاتووه یان سه‌ردانی ئه‌و پارێزگایه‌یان کردووه.
ناوبراو وه‌بیریشی هێنایه‌وه که به‌پێی بهراوردهکانمان زیاتر له 80 له‌سه‌دی خه‌ڵکی پارێزگای کرماشان به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ کۆرۆنا هاوکاری له‌گه‌ڵ زانکۆی زانستییه پزیشکییه‌کان ده‌که‌ن و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان ڕچاو ده‌که‌ن و داواشی له خه‌ڵک کرد که له‌م ڕۆژانه‌دا نه‌ک بچنه سه‌فه‌ر و نه‌ک میوانداری له موسافیرانی دیکه‌ی پارێزگاکانی وڵات بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment