بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەبۆنەی نەورۆز و سەرساڵی کوردی لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی کورد دەکەم و ئومێدەوارم ساڵی نوێ ببێتە ساڵی ئاسایش و بەردەوامی سەرکەوتن و یەکێتی نەتەوەیی.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتێکدا دەچنە ساڵی نوێوە ئومێدەوارن بە یەکێتی نەتەوەیی بتوانن ئامانج و خواستی گەل بەدەست بهێنن، هەروەک پێشوتریش چەندین پێشنیازیان بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا خستوەتەڕوو، لە ئێستادا لەسەر ئاستی سیاسی پەیوەندییێکی باش لە نێوان لایەنە کوردییەکاندا دەبینن.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە باسی لەوەکردوە، "ئێمە بە هەمان هەستی نەورۆز و شەهیدانی ئازادی چاوەڕوانی پێشهاتی نوێ و ئومێد بەخش دەکەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment