بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) رایگه‌یاند: ''نه‌خۆشێكمان له‌ده‌ستدا كه ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵ بوو. پێشتریش نه‌خۆشێكی دیكه به ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا تێكڕای ئه‌وانه‌ی به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بووه به چوار".
كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەرەوە، روونكردنهوهیێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند: '' له كۆی هه‌زار و ٩٨١ پشكنین كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا كراوه ١٦٨یان پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه. ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانمان كه ١٩١ بوو گه‌یشته ٣٥٩. نه‌خۆشێكمان له‌ده‌ست دا كه ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵ بوو. پێشتریش نه‌خۆشێكی دیكه به ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا. به‌داخه‌وه تێكڕای ئه‌وانه‌ی به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه بووه به چوار".
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە کۆتاییدا دەیشڵێت ئازاره‌كه‌مان زیادی كرد به‌ڵام سه‌رده‌كه‌وین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment