بەپێی هەواڵی کوردپرێس،هاوڵاتییێکی کاکەیی دەڵێت: نێوان گوندەکەیان و ئەو شوێنەی چەکدارانی داعشی لێیە چەند کیلۆ مەترێکە و هیچ هێزێکی ئەمنیش لە نێوانیاندا نەماون، ئێستا خۆیان بە شەو و بە ڕۆژ ئێشک دەگرن و گوندەکانیان لە هێرشى چەکدارنی داعش دەپارێزن.
پێش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردو تەواوی باشووری داقوق لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە دەپارێزرا، دواى ئەو رووداوانەش هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی لەو ناوچانە جێگیر بوون، بەڵام زیاتر لە ١٠ ڕۆژە ئەو هێزانە کشاونەتەوە.
بۆ پاراستنی ناوچەکانیان کاکەییەکان فەوجێکی سەربە حەشدی شەعبیان پێکهێنا، فەرماندەی فەوجەکە دەڵێت: بەهۆی دابین نەکردنی پێداویستیەکانیان و خەرج نەکردنی مووچەکانیان ئەوانیش شوێن و بارەگاکانیان چۆڵ کردوە و تا مووچە و پێداویستیەکانیان بۆ دابین نەکرێت ناگەڕێنەوە بۆ سەر ئەرکەکانیان.
گوندە کاکەیەکانی باشووری داقوق ژمارەیان ٣٨ گوندە و ئێستا بەشێکی زۆریان چۆڵ کراون، هەفتەى ڕابردووش کەسایەتییێکى کاکەییەکان بەناوى فەرهاد ئاغای کاکەیی لەلایەن داعشەوە ڕفێنرا، هەروەها لە نیسانى ئەمساڵدا داعش گرتەى ڤیدیۆیی کوژرانى دوو هاوڵاتى کاکەیی بڵاو کردەوە کە پێنج لەمەوبەر ڕفێنرابوون، ئەوەش ترس و دڵەراوکێی لەناو هاوڵاتیانى کاکەییدا دروست کردووە.
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment