كه‌مال كه‌ركووكی خۆی كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رکرده‌یێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یێک له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووم‌ بڕیارم دا به‌مه‌به‌ستی ڕه‌چاوکردنی یاساکانی ڕێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس خۆم كه‌ره‌نتینه‌ بکه‌م.

کوردپرێس:

كه‌مال كه‌ركووكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رکردایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه‌ و گوتی: ماوه‌یێک بوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووم و به‌ باشی ئاگاداری ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ھه‌رێمی کوردستان بووم، ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که‌ له ‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ھه‌رێمی کوردستان ئه‌چنه‌ که‌ره‌نتینه‌، زۆرم پێ باش و گرینگ بوو منیش ئه‌و رێنمایانه‌ وه‌کوو ھه‌ر ھاووڵاتییێکی دیکه‌ که‌ دێنه‌وه‌ بۆ ھه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بده‌م، چونکه‌ گرنگه‌ به‌ ڕێگایێکی زانستی بزانیت خۆت سه‌لامه‌تی ئه‌ویش بۆ پاراستنی که‌سه‌ نزیکه‌کانت و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی پێکه‌وه‌ کار ده‌که‌ن و بۆ گشت کۆمه‌ڵگه‌."

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "له‌ 15-3 گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ ھه‌رێمی کوردستان و له‌ فڕۆکه‌خانه‌ تێستی گه‌رمایم بۆ کرا ده‌رکه‌وت ته‌ندروستیمان زۆر ئاسایی و دروست بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌ کارێکی باشم زانی ڕێنماییه‌کان وه‌کوو خۆی جێبه‌جێ بکه‌م و چوومه‌ که‌ره‌نتینه‌."

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری دا به‌مه‌به‌ستی ڕێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس هه‌موو ئه‌و که‌سانه که‌ره‌نتینه‌ بکات‌ که‌ له‌ ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ده‌چنه‌ هه‌رێمی کوردستان.

هه‌روه‌ها ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانیش خۆی که‌ره‌نتینه‌ کردووه‌ و باسی له‌وه‌ کرد که‌ دوای سه‌فه‌رێكی بۆ هۆڵه‌ندا بۆ ماوه‌ی ته‌نها سێ ڕۆژ، له ‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر گه‌یشتنه‌وه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان و له‌ به‌شی (VIP) فڕۆكه‌خانه‌ چاوه‌ڕێی تیمی پزیشكییان كردووه‌ و دوای هاتنی تیمه‌كه‌ و پشكنین بۆیان له ‌دوای پێنج كاتژمێر ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ نێگه‌تیڤ ده‌رچووه‌ و وه‌ک پابه‌ندبوون به ‌ڕێنمایه‌ ته‌ندروستییه‌كان ماوه‌ی دیاریكراوی كه‌ره‌نتینه‌كه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی ته‌واو ده‌كات و ئه‌مه‌ش له‌ ڕووی پزیشكیه‌وه‌ ڕێپێدراوه‌.

کۆی گشتیی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ کاتی ئێستادا 38 تووشبووه‌، له‌ نێویاندا 1 مردن هه‌یه‌ و 9 نه‌خۆش به‌ته‌واوی چاکبوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانیتر هه‌موویان له‌ژێر چاودێری پزیشکیدان.


کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 157981

Your Comment

You are replying to: .
captcha