کوردپرێس:
سكرتێری رۆژنامەوانیی رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رونكردنەوەیێكی بڵاو كردەوە، كە تێیدا هاتووە "دوای ئەوەی هەواڵێك بڵاو كرایەوە كە د.ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەكاتی گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات، ڕازی نەبووە رێوشوێنی پزیشكیی بڕیارلێدراوی بۆ ئەنجام بدرێت، سەر لەبەری ئەو هەواڵە چەواشەكارانە ڕەت دەكەینەوە".
ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە "دوای سەفەرێكی بۆ هۆڵەندا بۆ ماوەی تەنها سێ رۆژ، لەرێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەیشتنەوە خاكی هەرێمی كوردستان و لە بەشی (VIP) فڕۆكەخانە چاوەڕێی تیمی پزیشكییان كردووە و دوای هاتنی تیمەكە و پشكنین بۆیان و لەدوای پێنج كاتژمێر ئەنجامی پشكنینەكە نێگەتیڤ دەرچووە".
سكرتێری رۆژنامەوانیی سەرۆكی پەرلەمان لە روونكردنەوەكەدا باسی لەوەش كردووە "بەهیچ شێوەیێک ئەنجامدانی رێوشوێنە تەندروستیەكانیی رەت نەكردووەتەوە، بەڵكوو سەرەڕای ئەوەی ئەنجامی پشكنینەكەی نێگەتیڤ بووە، وەك پابەند بوون بەڕێنمایە تەندروستیەكان ماوەی دیاریكراوی كەرەنتینەكە لە ماڵەكەی خۆی تەواو دەكات و ئەمەش لە رووی پزیشكیەوە رێپێدراوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment