هاووڵاتییێکی بەریتانی ئیدعا دەکات بە یارمەتیی کوردەکان 100 ژنی لە بندەست داعش ڕزگار کردووە

بەشی جیهان- جانی کرنی نووسەری کتێبێکی دۆکیۆمێنتییە کە لە کتێبەکەیدا دەڵێت لە چوارچێوەی چەندین ئوپەراسیۆنی نایابدا بە یارمەتیی کوردەکان توانیویەتی 100 ژنی دیلی دەستی داعش ڕزگار بکات.

کوردپرێس:

کتێبی "ئوپەراسیۆنی بووکە جیهادییەکە" ناوی نوێترین کتێبی "جان کرنی"یە کە ئەفسەرێکی پێشووی سوپای بەریتانیایە و بە وتەی خۆی کتێبەکە بە پێی ڕووداوە ڕاستەقینەکان نووسراوە و کتێبێکی دۆکیۆمێنتییە و باسی ئوپەراسیۆنە نهێنییەکانی نووسەر دەکات بۆ ئازادکردنی ژنان و بەتایبەت ژنانی هاووڵاتیی وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە ئەسیری خەلافەتی داعش بوون.

نووسەر لە کتێبەکەیدا ئیدعای کردووە کە توانیویەتی لە چوارچێوەی ئوپەراسیۆنەکانی خۆیدا بە یارمەتیی کوردەکانی عێراق 100 ژنی دیلی دەستی داعش ڕزگار بکات.

جان کرنی ئاوای دەگێڕێتەوە کە لە ڕێگای هێزی مەشقپێکراوی کوردەوە لە عێراق ئەو پارەیە دەگواستەوە کە داعش بۆ ئازادکردنی ژنە دیلەکان داوای کردبوو و لە هەندێک ئوپەراسیۆندا بە یارمەتیی هێزە کوردەکان ئەو ژنانەی لە خەلافەتی داعش دەدزێ کە فریوی داعشیان خواردبوو و بە بووکی داعش ناو دەبران.

نووسەر لە کتێبەکەیدا دەشڵێت زۆربەی ئوپەراسیۆنەکان بۆ ئازادکردنی ژنان لە مووسڵ و بە یارمەتیی هێزە کوردەکانی ئەنجام دەدرا چوونکە کورد لەو ناوچەیەدا نفووزی زۆری بوو.

جان کرنی زیادیشی دەکات کە ئێستا سەرقاڵە بە ئوپەراسیۆنێکی دیکە لە باکووری سووریا و بەنیازە بە یارمەتیی کوردەکانی سووریا منداڵە ونبووەکان بدۆزێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 157951

Your Comment

You are replying to: .
captcha