کوردپرێس:
کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا باسی گوندێکی کردووە لە ناوچەێ ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا کە ناوی "ژینوار"ە. ئەوە تاکە گوندی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە کە هەموو سەرپەرشتیارانی بنەماڵەکان ژنانن و پیاوان بۆیان نییە داخڵی ئەو گوندە ببن.
ئەو گوندە کە لە 25ی نۆپێمبێری 2018 دامەزراوە بەو ژنانە بەڕێوە دەچێت کە مێردەکانیان یان لە شەڕی دژبەداعشدا کوژراون یان بە هۆکاری تر لە بنەماڵەی خۆیاندا نین. عەرەب و کورد و ئێزدی لە کۆمەڵگەیێکی ژنانەدا دەژین و بەشی زۆری سەرچاوەی داهاتیان لە ڕێگەی جووتیارییەوە بەدەست دەهێنن.
گوندی ژینوار لە 30 ماڵ پێکهاتووە کە بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە مەتەرێزێکی ئەمنە بۆ ئەو ژنانەی یان بوونەتە قوربانیی توندوتیژیی نێو بنەماڵە و تەڵاقیان قبووڵ کردووە و یان خود مێردەکانیان لە شەڕەکانی دژ بە داعش گیانیان بەخت کردووە.
ئەم کۆمەڵگە ژنانەیە بڕوایان وایە کە نابێت هیچ مادەیێکی پێسکەری ژینگە بەکار بهێنرێت و هەر بەو بۆنەیەشەوە لە سەرچاوەی بارهێنانەوەی وزە وەکوو وزەی خۆر بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانەیان کەڵک وەردەگرن و خانووەکانیشیان بە شتی سروشتیی وەک بەرد و قوڕ و چێو دروست کراوە.
ئێن بی سی لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویەتی ژنێکی هاووڵاتیی شاری سلێمانی کە خاوەنی چەند منداڵە و لە هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە سەرپەنایێک بۆ خۆی فەراهەم بکات لە ڕێگەی کوردەکانی سووریا و یەکەی ژنانی سەر بە یەپەگە هاتۆتە ئەو گوندە و لەوێ نیشتەجێ بووە.
ئێن بی سی ئەوەشی نووسیوە ئایدیای دامەزراندنی کۆمەڵگەیێکی ژنانە هەڵقوڵاوی دنیابینیی حزبی دەسەڵاتداری ناوچەی پێرکونڕۆڵی کوردەکانە و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا ژمارەیێکی زۆر لەو شێوە گوندانە دابمەزرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment