بەپێی هەواڵی کووردپرێس، محەمەد جەعفەر عەلاوى، وەزیرى تەندروستیى عێراق، ئاشکرای کرد، ئەگەر بێت و ژمارەى تووشبووان بەرز ببێتەوە لە سەعاتەکانى داهاتوودا بارى نائاسایى رادەگەیەندرێت و ئەوەش بە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە وتراوە تا ئامادەکارى پێشوەختە بکەن.
عەلاوى جەختی کردۆتەوە، تواناى وەزارەتەکەیان لە رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا سنووردارە و ئەگەر هاتوو دۆخەکە زیاتر تەشەنە بکات، ناچارن بارى نائاسایى رابگەیەنن.
وەزیرى تەندروستیى عێراق باسى لەوەش کردوە، وەزارەتەکەیان پێویستى بە 150 ملیۆن دۆلارە بۆ رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا، بەڵام تائێستا تەنها پێنج ملیۆن دۆلاریان بۆ تەرخان کراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment