ڕێژەی کوشتن لە کەمپی ئەلهول زیادی کردووە

بەشی سووریا- سەرچاوەکانی کوردپرێس ڕایانگەیاند ئاماری ئەو کەسانەی لە کەمپی خەڵکانی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکوژرێن ڕووی لە زیادبوونە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو 14ی مارسی 2020 تەرمی پەنابەرێکی عێراقی لە کەمپی ئەلهول لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکەی سووریا دۆزرایەوە.

"ئەحمەد ڕەحمی" لەبەرپرسانی سەربازیی ئەو کەمپە دەڵێت تەرمی پەنابەرەکە لە نزیک بەشی دووهەمی کەمپەکەدا دۆزراوەتەوە کە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵی عێراقییە بەناوی "باکر فەرهان".

ئەم بەرپرسە سەربازیەی کەمپی ئەلهول زیادی کرد کوژراوەکە جگەلەو زامانەی لە ئەندامانی جەستەی کەوتووە چەکوشێک لەلای داکەوتووە کە گومان دەکرێت هەر بەو چەکوشە کوژرا بێت.

ناوبراو جەختی کردەوە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕێژەی کوشتنەکان لە کەمپی خەڵکانی داعش زیاتر بووەتەوە و گومانیش هەر لەسەر زیندانیانی داعشە.

ئەحمەد ڕەحمی بۆ سەرچاوەکەی کوردپرێس وەبیری هێنایەوە دۆخی ئێستای کەمپەکە نیگەرانی کردووین. بەتایبەت لەبەشی ژنانی داعش ڕێژەی کوشتنەکان زیاترە. بەگوێرەی ئامارەکان ئەمە حەوتەمین حاڵەتی کوشتنە لە چوار مانگی ڕابردوودا.

کەمپی ئەلهول لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریاوە بەڕێوەدەبرێت و پاش هێرشەکانی تورکیا ئەم کەمپە شایەتحاڵی زیاتر بوونی تاوانەکانە.

بەپێی ئەو ئامارەی بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایانگەیاندووە نزیک لە 40 هەزار کەس کە هاوسەر و منداڵانی داعشن لە کەمپی ئەلهول کراون کە 25 هەزار پەنابەری عێراقی و سووریشیان لەگەڵە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157936

Your Comment

You are replying to: .
captcha