بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ڕۆیتێرز بڵاوی کردەوە جاناتان هافمەن وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) شەوەی شەممە رایگەیاند، هێزە عێراقیەکان ژمارەیێک تۆمەتباری هێرشە مووشەکیەکەی سەر بنکەی تاجی باکووری بەغدا-یان دەستگیرکردووە.
لەراگەیەندراوێکدا پنتاگۆن ئاشکرایکرد، لێکۆڵینەوە لەهێرشە مووشەکیەکەی سەر بنکەی سەربازی تاجی بەردەوامە، لێکۆڵینەوەی توندیش لەو کەسانە دەکەین کە هێرشەکەیان ئەنجام داو کە بووە هۆی برینداربوونی دوو سەرباز و ئێستا دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕو، لەئێستادا هێزە عێراقیەکان چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی ئەنجام دانی هێرشە مووشەکیەکە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵیاندا بەردەوامە.
هەروەها ئێوارەی شەممە لە بەیاننامەیێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر حەوت سەرچاوەدا کە لەناو گەراجێکدابوە لەناوچەی ئەبوغزام، لەو رێگەیەوە هێرشەکانی سەر بنکەی سەربازی تاجی ئەنجام دراون.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاشکراشی کرد، خاوەنی گەراجەکە و دوو کرێکار کە لەو شوێنە کاریان کردوە دەستگیرکراون، هاوکات لێکۆڵینەوەش لەگەڵ کارمەندانی خاڵی پشکنینی سنووری ناوچەی ئەبوغزام دەستیپێکردوە.
میدیاکانی عێراق، لەزارەی سەرچاوەیێکی ئەمنی بەغداوە بڵاویانکردوەوە، شەممە زیاتر لە حەوت مووشەکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا کراوە کە بنکەی تایبەت بە هێزەکانی هاوپەیمانانە و بەوهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی 11ی ئەم مانگە لە راگەیەندراوێکیدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، 10 مووشەک لە جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی تاجی کراون لە باکووری بەغدا، کە ئەو بنکەیە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی تێدایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment