ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بەردەوامە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەڵێ: سەرباری بڵاوبوونەوەی کۆرۆناڤایرۆس، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ‌نێوان هه‌رێم و ئێران به‌رده‌وامە‌ و هیچ گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و ڕۆژانه لە ژێر چاودێریی چڕی وەزارەتی تەندروستیدا‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ‌نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت.

کوردپرێس:

عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی به‌ڕێوەبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران لە لێدوانێکدا بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بە چاودێریی چڕی تەندروستی لە سەر سنوورەکان بەردەوامە و سەرەڕای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران پەکی جموجووڵی بازرگانی نەخراوە و هەر بڕیارێکی نوێ لەو بارەیەوە دەربکرێت بە فەرمی لە لایەن حکوومەتەوە ڕادەگەیێندرێت.

ناوبراو دووپاتی کردەوە: "دوای سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیی كۆرۆنا، جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌رده‌وامه‌ و نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام له‌ژێر چاودێریی چڕی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا بەڕێوه‌ ده‌چێت."

ئاكره‌یی گوتیشی: "بارهه‌ڵگره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌چنه‌ ئه‌و دیوی سنووری ئێران، له‌ سێ مه‌رزی فه‌رمیی نێوان هه‌رێم و ئێران، باره‌كان له ‌ئێران بۆ هه‌رێم دێن وه‌ریان ده‌گرن و هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان دەکرێت، بۆیه‌ ئاڵوگۆری بازرگانی كه‌می نه‌كردووه‌ و وه‌كوو پێشووتر به‌رده‌وامە و هه‌موو جۆره‌ كه‌لوپه‌لێک هاورده‌ ده‌كرێت."

ئاكره‌یی باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ هاتنی ئه‌و كه‌سانه‌یە به‌قاچاغ له‌ ئێرانه‌وه‌ دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ كۆنترۆڵكردنی سنوور زۆر ئه‌سته‌مه،‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مووی چیایە، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ڕێکارێكی گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌هاتنی ‌قاچاغ بگرێت."

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 157921

Your Comment

You are replying to: .
captcha