کوردپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، پێویستە هاونیشتمانییان لە ماڵەکانیان بمێننەوە تاوەکوو تیمە تەندروستییەکان بتوانن کاری خۆیان بکەن. لە هەر کەیسێکی گومانلێکراویش پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 122 بکەن.
وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریش دەدات و دەڵێت، پێویستە ئەوانەی بە رێگەی نایاسایی لە ئێران گەڕاونەتەوە بە زووترین کات خۆیان بە تیمە تەندروستییەکان بناسێنن. بەپێچەوانەوە، سەرەڕای کەرەنتینکردن، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment