دیموکراتیزە بوونی سووریا بەسراوە بە گەیشتنی کورد بە مافەکانیەوە

بەشی سووریا- ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حزبی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا دەڵێت: تا کوردی سووریا بە مافەکانی خۆی نەگات لەو وڵاتە دیموکراسی جێگیر نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد خۆجە، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حزبی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) ئاماژە بە ڕێگای سێهەمی چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا دەکات و دەڵێت: ئێمە نەمەنداویست قەیرانەکەی سووریا شەڕی لێبکەوێتەوە بەڵام سەرەڕای هەوڵەکانمان نەمانتوانی ڕێگری لە شەڕ بکەین.

ناوبراو زیادی کرد نابێت ئەوەش لەبیرمان بچێت کە هێشتا ڕێگاچارەی سیاسی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا مومکینە. ئێمە بڕوامان وایە کە قەیرانی سووریا لە ڕێگاری سیاسیەوە چارەسەر دەکرێت.

ئەحمەد خۆجە وتیشی قەیرانی سووریا بە دیالۆگی نێوان خەڵکی سووریا چارەسە دەبێت. ئێمە وەکوو پەیەدە درگاکانمان بۆ دیالۆگ هەمیشە کراوەیە بۆ ئێمە بەرژەوەندییەکانی سووریا لە ئەولەویتدایە.

ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حزبی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا لە کۆتایدا ڕایگەیاند: بەشی سەرەکی دیموکاتیزە بوونی سووریا بەسراوە بەمەوە کە ئایا کورد لەم وڵاتە بە مافەکانی خۆی دەگات یان نا. هەموو حزبە سیاسیە کوردییەکانیش بۆ گەیشتن بە یەکڕیزی دەبێت هەوڵ بدەن. ئێمە تا ئێستا بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کورد هەوڵمان داوە و درێژەی پێدەدەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157902

Your Comment

You are replying to: .
captcha