ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند بنکەی سەربازی لە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە حاڵێکدا وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا باس لە هێرش کردنەسەر بنکەکانی حزبوڵڵای عێراق دەکات، میدیاکانی ئەو وڵاتە جەخت دەکەنەوە کە ئەو هێرشانە هێزی پۆلیس و سوپای عێراقیشی کردۆتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا عەرەبییەکانی جیهان بڵاوی دەکەنەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق سەربە وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەیان کاتژمێر 1 و 15 خولەکی ئەمڕۆ هەینی شایەتحاڵی دەست درێژیی سەربازیی ئەمەریکا بووە.

میدیا ئەمنییەکانی عێراق کە بەیاننامەکەیان بڵاو کردۆتەوە ڕایدەگەیێنن هێرشەکەی ئەمەریکا بنکەکانی حەشدی شەعبی، پۆلسی فیدراڵ و لەشکری 19ی ئەرتەش لە پارێزگای نەجەف و ئەسکەندەریە و پارێزگای بابلی کردۆتە ئامانج.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، چەند پێگە و بارەگایێکی حزبوڵای عێراقیان لە پارێزگای بابل کردووە ئامانج.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، بە فڕۆکەی جەنگی پێگەکانی حزبوڵای عێراقیان بۆردومان کردووە و لە هێرشەکانیشدا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەکارنەهاتووە.

لەبارەى هێرشەکەوە، مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاماژەى بەوەکرد، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێتەسەر خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان بێ دەنگ و بێ هەڵوێست نابن.

لەلایێکی دیکەوە، میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردووەتەوە، دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر بارەگاکانی حزبوڵای عێراق، ژمارەیێکی زۆر هێزی ئەمنی لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کۆکراوەتەوە.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا، ئەمشەو، پێنج بارەگای سەرەکی حزبوڵای عێراق لە شاری بابل کراونەتە ئامانج و ئەو بارەگایانە شوێنی عەمبار کردنی چەک بوون.

ئەو هێرشە دواى ئەوە هات، شەوی رابردوو، لە هێرشێکی موشەكیدا بۆ سەر بنكەی سەربازی تاجی لەبەغدا، سێ سەرباز كوژراون كە دووانیان ئەمریكین و ئەوەی دیکەیان بەریتانیە، هەروەها ژمارەیەک سەریازى دیکەش برینداربوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157899

Your Comment

You are replying to: .
captcha