عێراق ١١٢ منداڵى داعشى رەوانەى ئازربایجان کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتى عێراق ١١٢ منداڵى داعشى رەوانەى وڵاتى ئازربایجان کردەوە کە لەگەڵ دایکیاندا لە بەندینخانەکاندا بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژى وەزارتى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، ئەو منداڵانە رەگەزنامەى ئازربایجانیان هەیە و لەگەڵ دایکیاندابوون، کە دایکیان لەلایەن دادگاکانى عێراقەوە بەتۆمەتى بوون لە ریزکانى داعشدا سزادراون.

سەحاف وتیشى، بە ئامادەبوونى نوینەرى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى و نوینەرى باڵیۆزخانەى ئازربایجان پرۆسەى ناردنەوەی منداڵەکان جێبەجێ کراوە.

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە، تائێستا ٩٤٠ منداڵى داعش لە رەگەزنامەى جیاوازى وڵاتانى بیانى رەوانەى وڵاتەکانیان کراونەتەوە، کە ٢٤٨ یان بۆ ئازربایجان بووە.

لە ماوەى شەڕى نێوان ساڵانى (٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧)ى حکوومەتى عێراق لەگەڵ چەکدارانى داعش، زیاتر لە هەزار چەکدار و لایەنگرى داعش لە لایەن دەسەڵاتدارانى عێراقەوە دەستگیرکران کە بەشێکیان چەکدارى بیانى بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157898

Your Comment

You are replying to: .
captcha