کۆتایی هاتنی داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات نزیکه‌/ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ڕێگه‌ به‌ ده‌ستدرێژیی هیچ گرووپێک نادات

به‌شی سووریا- فه‌رمانده‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان ده‌ڵێت: کۆتایی هاتنی داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات نزیکه‌ و ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ سوپای تورکیا خۆی ئاماده‌ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ ناو مه‌نبه‌ج.

نه‌سرین عه‌بدوڵڵا فه‌رمانده‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (YPJ) له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێسدا ئاماژه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی ده‌یره‌زوور ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌ دوای کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی ستراتێژیکی ده‌شیشه‌ له‌ نزیک سنووری عێراق هێزه‌کانی ئێمه‌ بێ‌وچان به‌ره‌و دیکه‌ی ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان به‌ڕێکه‌وتوون و تاکوو ئه‌مڕۆ مه‌ودایێکی زۆریان له‌ بنده‌ست تیرۆریستان ئازاد کردوووه‌.

ناوبراو وتیشی: پڕۆسه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان وه‌دوا ناخرێن و ئێمه‌ مکووڕین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ کورت خایه‌ندا ڕێکخراوی بێ‌بنه‌مای داعش بنبڕ بکه‌ین و بۆ ئه‌و کاره‌ش هێزه‌کانی ئێمه‌ به‌ هه‌موو هێز و تواناوه‌ شه‌ڕ ده‌که‌ن.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی کورد له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی "جووڵه‌پێکردنی دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ری سوپای تورکیا له‌ ده‌وروبه‌ری مه‌نبه‌ج چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟" وتیشی: به‌پێی ته‌وافوق له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج، ئێمه‌ هێزه‌کانمان له‌و شاره‌ کشاوه‌ته‌وه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی ئیداره‌ی ئه‌و شاره‌ له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و هێزانه‌دایه‌.

ناوبراو وتیشی: هێزه‌کانمان به‌ بوێری و گیانفیدایییه‌وه‌ ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانیان ئازاد کرد و بڕیار نییه‌ دووباره‌ ڕاده‌ستی تیرۆریستانی بکه‌نه‌وه‌. به‌ دڵنیایییه‌وه‌ هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج که‌ دانیشتوووانی ئه‌و شاره‌ن ڕێگه‌ ناده‌ن هیچ گرووپێک ده‌ستدرێژی بکاته‌ سه‌ر ئه‌و شاره‌.

نه‌سرین عه‌بدوڵڵا له‌ وه‌ڵامێکی پرسیارێکی دیکه‌ی سه‌باره‌ت به‌وه‌ داوه‌ که‌ گوایه‌ هێزه‌ کوردییه‌کان ده‌یانه‌وێت هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر جرابلۆس و باب و عه‌فرین و ڕوونی کرده‌وه‌: ئه‌و ناوچانه‌ سه‌ر به‌ سووریایه‌ و له‌لایه‌ن تورکیا و "پاڵپشتانی تیرۆریستی"یه‌وه‌ داگیر کراوه‌ و دێر یان زوو ئه‌و ناوچانه‌ له‌ بوونی ئه‌وان پاک ده‌کرێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15789

Your Comment

You are replying to: .
captcha