کوردپرێس: نووسینگەی راگەیاندنی بەرهەم ساڵح سەرۆک كۆماری عێراق رایگەیاند: "ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەكەین كە لە رێگەی كاتیۆشاوە كرایە سەر سەربازگەی تاجی لە عێراق و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار لە راوێژکار و راهێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە، كە لە ئێستادا لەسەر داوای عێراق كار لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەكەن لە عێراقدا."
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک كۆمار راشیگەیاندووە: "ئەو هێرشە بە ئامانجکردنی عێراق و ئاسایشەکەیەتی و تەئكید دەکەینەوە لە گرنگیی لێكۆڵینەوەی تەواو لە ڕووداوەكە و بەسزا گەیاندنی ئەو كەسانەی ئەو كردەوەیان ئەنجام داوە."
بەرهەم ساڵح پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خێزان و کەسوکاری قوربانییەکان و وڵاتەکانیان كردووە و داوای كردووە هەمووان دان بە خۆیاندا بگرن و هێمن ببنەوە و حكوومەتی عێراقیش ئەرکی ئەمنی و سەروەریی خۆی ئەنجام بدات.
شایانی باسە؛ شەوی چوارشەممە ۱۱ی ۳ی ۲۰۲۰ لە ڕێگەی كاتیۆشاوە هێرشكرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغداد و بەو هۆیەوە دوو سەربازی ئەمریكی و بریتانییێك كوژران و زیاتر لە 11 كەسی دیكەش بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
Your Comment